چ جۆره خۆراكێك ده‌ده‌يته منداڵى ته‌مه‌ن يه‌ك ساڵ

K24- هه‌ولێر
له‌دوای ته‌واوبوونى ساڵێك له ته‌مه‌نی منداڵ، هه‌ندێك له خانمان نیگه‌رانن له‌وه‌ی كه چ جۆره خواردنێك بده‌ن به منداڵه‌كانیان، ره‌نگه زۆر جار تووشی ترس و رارایى و دڵته‌گیش ببنه‌وه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی منداڵ له‌سه‌ره‌تای گه‌شه‌كردنيدايه، پێویستى به هه‌موو جۆره ڤیتامین و پرۆتینێك هه‌یه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی خۆراكی رێكوپێكت بۆ دانا، ئه‌و كاته منداڵكه‌ت به باشترین شێوه گه‌شه ده‌كات.
گرنگترين ئه‌و خۆراكه سه‌ره‌كيانه‌ى كه له رۆژێكدا پێويسته بۆ منداڵ ئه‌مانه‌ن:
- نیو یان سێ چارێك كوپ ئاو تێكه‌ڵ بكه له‌گه‌ل نانی وردكراو بیده‌رێ.
- خواردنی نیو پارچه "كێكی ئیسفنج"، ئه‌گه‌ر به كرێم بێت باشتر.
- خواردنى نیو قاپ برنج یان په‌تاته یان ماكه‌رۆنه.
- خواردنه‌وه‌ى نیو كوپ "شه‌ربه‌تى پرته‌قال"، گه‌شه‌ی منداڵ به‌هێز ده‌كات.
- ئه‌گه‌ر كرا رۆژانه هه‌وڵبده يه‌كێك له‌و خۆراكانه‌ى بده‌يتێ، وه‌ك: "نۆك، پقله، فاسۆليا و نيسك"، چونكه پرۆتین و ماده‌ی ئاسن له له‌شی منداڵدا زیاد ده‌كات.
-پێویسته له هه‌فته‌یه‌كدا سێ جار "هێلكه" بخوات، چونكه ماده‌ی پرۆتینى تێدایه بۆ گه‌شه‌ی منداڵ به‌سووده.
- رۆژانه خواردنی چه‌ند تیكه‌یه‌ك له گۆشتی "ماسی و مریشك" گرنگه.
- خواردنه‌وه‌ى دوو "كوپ شیر" رۆژانه، چونكه شير ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی كالسیۆم و یارمه‌تیده‌ره بۆ گه‌شه.
- خواردنی نیو كه‌وچك "زه‌یتی زه‌یوتن" به‌سووده.