ساڵانه 6 مليار دۆلار خه‌رجى پاسه‌وانى به‌رپرسانى عێراقه
K24 – هه‌ولێر
له چه‌ند بهڵگهنامهيهكدا، كه ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، به‌رده‌ستى كه‌وتوون و بڵاويكردوونه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه، ته‌نيا بۆ پاسه‌وانى به‌رپرسان، ساڵانه 6 مليار دۆلارى ئهمهريكايى به هه‌ده‌ر ده‌ڕوات.
وائل عه‌بدول له‌تيف، ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رايگه‌ياند، ته‌نيا خه‌رجى و كرێى پاسه‌وانى به‌رپرسانى عێراق، ساڵانه شه‌ش مليار دۆلار به‌هه‌ده‌ر ده‌دات.
عه‌بدول له‌تيف، بۆ كه‌ناڵى سكاى نيوزى ئه‌مه‌ريكاى باسى له‌وه‌شكردووه، ئه‌و ته‌نيا به‌ڵگه‌نامه‌كانى 2008 تا 2014ى له‌به‌ر ده‌سته و له 2003ه‌وه تا 2008ى هه‌ژمار نه‌كردووه و له ماوه‌ى ئه‌و شه‌ش ساڵدا، له بودجه‌ى گشتى عێراق، بڕى 48 مليار دۆلار ته‌نيا بۆ خه‌رجى پاسه‌وانه‌كان و پاراستنى به‌رپرسه عێراقييه‌كان خه‌رجكراوه.
پێشتر ئه‌وه ئاشكرا كرابوو، كه ته‌نيا پاسه‌وانه‌كانى سه‌رۆك كۆمار ژماره‌يان 5000 هه‌زار كه‌سه و سه‌رۆكى حكومه‌تيش هه‌زار و 500 پاسه‌وانى هه‌يه و ساڵانه‌ش چه‌ندين مليار دۆلار خه‌رجى ئه‌و هێزانهيه.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق ژماره‌يه‌ك بڕيارى بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازى ده‌ركرد و له توێى بڕيارهكانييدا پۆستى جێگرى سه‌رۆكايه‌تييه‌كانى هه‌ڵوه‌شانده‌وه و گهشتكردنى به‌رپرسانى بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات قه‌ده‌غه‌كرد.