توركيا: درووستكردنى ديوارى كۆنكرێتى 3 ساڵى ده‌وێت
ئه‌و ديواره‌ى توركيا له نێوان وڵاته‌كه‌ى و سنوورى سووريا درووستى ده‌كات، 3 ساڵ كاتى پێويسته.

K24 – ئه‌نقه‌ره
ئه‌و ديواره‌ى توركيا له نێوان وڵاته‌كه‌ى و سنوورى سووريا درووستى ده‌كات، 3 ساڵ كاتى پێويسته.
حكومه‌تى ئه‌نقه‌ره بڕياريداوه له ناوچه سنوورييه‌كانى باكوورى كوردستان له‌گه‌ڵ رۆژئاواى كوردستان ديوارێكى كۆنكرێتى به درێژايى 45 كيلۆمه‌تر درووست بكات.
ئه‌و ديواره له ناوچه‌ى رێحانلى ده‌ست پێده‌كات و به درێژايى سنوور له‌گه‌ڵ سووريا درێژ ده‌بێته‌وه.
حكومه‌تى ئه‌نقه‌ره ئاشكرايكردووه، درووستكردنى ئه‌و ديواره ماوه‌ى سێ ساڵى پێويسته.
ئه‌نقه‌ره بڕواى وايه به درووستكردنى ئه‌و ديواره ده‌توانێت رێگرى له هه‌ماهه‌نگى كورده‌كانى رۆژئاوا و باكوورى كوردستان بكات و مه‌ترسى درووستبوونى كيانێكى كورديى له رۆژئاواى كوردستان له خۆى دووربخاته‌وه.
هاوكات توركيا درووستبوونى شه‌ڕى ناوخۆيى له سووريا و به‌رده‌وامى پرۆسه سه‌ربازييه‌كان و گه‌شه‌كردنى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆرى له سووريا به هۆكارى درووستكردنى ئه‌و ديواره داناوه.
پێشتر سووپاى توركيا له چه‌ند ناوچه‌يه‌كى سنووريى شوراى دڕكاوى و به‌ربه‌ستى ته‌لبه‌نديى درووستكردبوو.
تا ئێستا ئه‌نقه‌ره توانيويه‌تى 12 كيلۆمه‌تر ديوار بنياتبنێت و به گوێره‌ى پلانه‌كه‌ى سوپا له ماوه‌ى 3 ساڵدا ئه‌و ئه‌ندازه‌يه ده‌گاته 45 كيلۆمه‌تر ديوارى كۆنكرێتى.