كورتهێنانى بودجه‌ى عێراق گه‌يشته 53 ترليۆن دينار
قه‌يرانى دارايى له عێراق به‌رده‌وامه و به گوێره‌ى نوێترين لێدوانى ليژنه‌ى دارايى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، كورتهێنانى راسته‌قينه‌ى بودجه‌ى ئه‌مساڵى عێراق گه‌يشتووه‌ته 53 ترليۆن دينار.
K24 – هه‌ولێر
قه‌يرانى دارايى له عێراق به‌رده‌وامه و به گوێره‌ى نوێترين لێدوانى ليژنه‌ى دارايى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، كورتهێنانى راسته‌قينه‌ى بودجه‌ى ئه‌مساڵى عێراق گه‌يشتووه‌ته 53 ترليۆن دينار.
ماجده ته‌ميمى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له ليژنه‌ى دارايى ئه‌نجومه‌ن، رايگه‌ياند، به گوێره‌ى داتا نوێيه‌كان، دابه‌زينى نرخى نه‌وت له بازاره‌كانى جيهاندا كورتهێنانى به بڕى 53 ترليۆن دينار كردووه‌ته به‌شى عێراق.
گوتيشى: زياتر له نيوه‌ى بودجه‌ى ئه‌مساڵ، كورتهێنانێكى راستهقينهيه و پلان بۆ دانراو نييه و له كاتى دانانى بودجه‌ى وڵات‌دا هيچ پێشنبييهكى بۆ نه‌كراوه.
بۆ ده‌ربازبوون له‌و قه‌يرانه، ئه‌و ژنه نوێنه‌ره به پێويستى زانى پلان و به‌رنامه له‌سه‌ر بنه‌ماى خه‌مڵاندنى رهشبينانه بۆ نرخى نه‌وت دابنرێت و به گهشبينييهوه سه‌يرى داهاتووى نه‌رخى نه‌وت نه‌كرێت و هيچ حسابێكى له‌سه‌ر بنيات نه‌نرێت.
وه‌ك هه‌وڵێك بۆ به‌رگرتن له داڕووخانى عێراق له رووى داراييه‌وه، حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زيران سێ كۆمه‌ڵه چاكسازى راگه‌ياندووه و له سهرجهمياندا سه‌رنجى له‌سه‌ر گلدانه‌وه و ده‌ستگرتن به پاره‌وه كردووه‌ته‌وه.
پێشتر حكومه‌ت برى 23 مليار دينارى وه‌ك كورتهێنانى پێشبينيكراو له‌قه‌ڵه‌مدابوو، به‌ڵام كورتهێنانى راسته‌قينه زۆر له‌و ژماره‌يه زياترى تێپه‌ڕاندووه.