لافاوی لورستان سێ كه‌سی كرده قوربانی
K24- ژووری ھەواڵ
به‌هۆی بارانبارینی زۆره‌وه له چه‌ند شار و شارۆچكه‌یه‌كی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووه لافاو و له هه‌ندێك له‌و شوێنانه‌ش جیا له زیانی ماددی، زیانی گیانیشی لێ كه‌وته‌وه.
لەهەفتەی رابردوودا لەزۆربەی ناوچەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان بەھۆی بارانبارین، لافاو ھەستاوە، بەھۆی ئەو لافاوەوە لە "كویەشت"ی سەر بەپارێزگای لورستان سێ كەس لە ئەندامانی یەك خێزان گیانیان لەدەستداوە، كە مندالێكی تەمەن ھەشت ساڵانی تێدایە.








