لە توركیا بەسەدان ھەزار پەنابەر لە خوێندن بێبەشن.

زیاتر لە 700ھەزار منداڵی ئاوارەی سوری لەبەر خراپی باری ئابووریان ونەزانینی زمانی توركی ناتوانن بخوێنن

K24ژووری ھەواڵ.

بەپێی ئاماری ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە توركیاو شارەكانی باكووری كوردستان زیاتر لە 700ھەزار منداڵی ئاوارەی سوری لەبەر خراپی باری ئابووریان ونەزانینی زمانی توركی ناتوانن بخوێنن بەم ھۆكارەش لە مافی خوێندن بێبەشن.

 

بەپێی ڕاپۆرتەكانی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی كە لەسەر پەنابەران ئامادەكراون دەڵێن لە توركیا 700ھەزار منداڵی پەنابەر ھەن.

لەنێوشیاندا تەنھا 200ھەزار پەنابەر دەتوانن بخوێنن،بەڵام ئەوانی تر بەھۆی جیاوازی زمان وخراپی باری ئابووریان نەیان توانیوە بڕۆنە بەر خوێندن.

 

پارێزەری مافناس عەبدولحەلیم یەڵماز دەڵێت كە لە ئەوروپا پەنابەران دوای تەواوكردنی كاروباری پێویستی پەنابەران بۆ پەروەدە منداڵان بە ئاسانی دەتوانن بخوێن ھەموو ئاسانكاریێكیان بۆ دەكەن.

دەشڵێت لە توركیاش پەروەردەكردنی پەنابەران لە قوتابخانەكان ھەیە بەڵام كەمووكورتیان زۆرە.

 

یەڵماز دەشڵێت دەبێت ھەموو منداڵانی كورد و عەرەب بە زمانی دایكیان پەروەردە بكرێن،ھەروەھا دەشڵێت وەزارەتی پەروەردەی توركیا ،لە قۆناغی سەرەتای بۆ پەروەردەكردنی منداڵانی پەنابەر یاسای نوێی ھەبێت،كە منداڵان دەست بەخوێندنی سەرەتای بكەن بە زمانی دایكیان.