ئه‌دێل باسى خۆشه‌ويسته‌كه‌ى ده‌كات
په‌يوه‌ندى نێوانمان وه‌كو فيلمه‌كانى هۆڵيود وايه
K24 – ھەولێر
گۆرانيبێژى ناسراوى به‌ريتانى، باسى ژيانى تايبه‌تى خۆى بۆ به‌رنامه‌يه‌كى ته‌له‌فزيۆنى كرد و گوتى: "من به‌هۆى خۆشهويستهكهمهوه لهژيانێكى سه‌رسوڕهێنه‌ردا ده‌ژيم".
ئه‌ديل كه گۆرانيبێژى ناسراوى بهريتانيه، ته‌مه‌نى 27 ساڵه، له به‌رنامه‌ى 60 چركه‌ى كه‌ناڵى "نۆى" ئوستڕاليادا، باسى په‌يوه‌ندى خۆشه‌ويستى خۆى و "سايمۆن كۆنهكى" دۆسته‌كه‌ى كرد‌و گوتى: "په‌يوه‌ندييه‌كى زۆر به‌هێزمان هه‌يه، سايمۆن كوڕێكى زۆر وه‌فاداره، من به‌هۆى خۆشه‌ويستى ئه‌وه‌وه، ده‌توانم ئه‌و گۆڕانييانه بڵێم و گۆرانييهكانيشم گوزارشت لهپهيوهندى خۆشهويستيهكهمان ده‌كه‌ن".
ئه‌دێل، زۆر به‌كه‌مى چاوپێكه‌وتن ده‌كات، گوتيشى: "له‌وانه‌يه خه‌ڵكێك پێى سه‌ير بێت، به‌ڵام په‌يوه‌ندى نێوانمان وه‌كو فيلمه‌كانى هۆڵيود وايه، هيوادارم ئه‌و پهيوهندييهمان به‌رده‌وام بێت و كۆتايى پێ نه‌يه‌ت".
هه‌روه‌ها گوتى: "دۆسته‌كه‌م زۆر حه‌زى له‌ده‌نگى منه و هه‌ندێ له گۆرانييه‌كانى ئه‌لبومى دوايشم كه به‌ناوى 25 تايبه‌ته به ژيانى من و ئه‌و".
له‌ساڵى 2011ه‌وه ئه‌دێل و سايمۆن په‌يوه‌ندى خۆشه‌ويستييان دروست كردووه، كچێكيان هه‌يه به‌ناوى ئه‌نجێلۆ.
ئه‌دێل، له‌شارى له‌نده‌ن له‌دايك بووه تا ئێستا سێ ئه‌لبوم گۆرانى هه‌يه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)

.jpg)
