به‌ ڤیدیۆ: کچانی زێرەڤانی دیسان بوونه‌ پاڵه‌وان

بۆ سێیه‌مینجار له‌سه‌ریه‌ك نازناوی خولی نایابی فووستاڵی كوردستانیان برده‌وه‌

K24 ـ ژووری هه‌واڵ

کچانی زێرەڤانی بۆ سێیەمین جار لەسەر یەک بوونە پاڵەوانی خولی نایابی فووتساڵی کوردستان و لە یاریی کۆتاییدا لە یانه‌ی ئافرۆدێتی شاری سلێمانیان بردەوە و به‌مه‌یش پەردە لەسەر سێیەمین وه‌رزی خولەکە دادرایەوە.

 

دوێنێ هه‌ینی، 27 تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2015، ھۆڵی فرانسو ھەریری لە ھەولێری پایتەخت ھاندەراندرێكی زۆری لە یاری كۆتایی خولی فوتسالی یانە نایابەكان لە نێوان كچانی زێرەڤانی و ئە فرۆدیت لە خۆ گرت.

لەگەڵ دەستپێكی یاریی ئاڵوگۆڕكردنی چەند ھێرشێك حەلیمە جەمیل یاریزانی یانەی ئەفرۆدێت شریتی گۆلی یەكەمی یارییەكەی بڕی.

دواتر، ھێدی مەجید بە لێدانێكی راستەوخۆ ئەنجامە كەی بۆ یانەكەی شاری سلێمانی دوو ھێندە كرد، بەڵام سیپه‌ل شوكر و لاڤان محەمەد سنوورێكیان بۆگۆلەكانی ئەفرۆدێت داناو دەرگای گۆڵەكانی یانەی زێرەڤانیان كردەوه‌ و سێ گۆڵی یەك لە دوای یەكیان تۆماركرد، به‌مه‌یش گێمی یەكەمیان لە بەرژوەندی خۆیان كۆتا پێ ھێنا.

 

لە گێمی دووەم یاریزانانی ھەردوو تیپ یەكتریان تێرگۆڵ كرد، كچانی یانەكەی شاری دھۆك لە رێگای ئەستێرەی یانەكەیان كە یاریزانان (لاڤان و سیپه‌ل شوكر) بوو پێنج گۆڵیان تۆمار كرد.

 ھێدی مەجید و ھاورێكانیشی لە یانەی ئەفرۆدێت بەشیان لەم گێمەدا چوارگۆل بوو، دواجار یارییه‌كه‌ به‌ ئه‌نجامی (8 ـ 6) گۆڵ لە بەرژوەندی یانەی زێرەڤانی كۆتایی هات.

 

یانەی زێرەڤانی بۆ سێیه‌مین وەرزی یەك لە دوای یەك دەبێتە پاڵەوانی خولی فووتساڵی كچانی یانەنایابه‌كانی كوردستان.