بە ڤیدیۆ.. مەراسیمی بە خاكسپاردنی تەرمی تاھیر ئەلچی دەستیپێكرد

خۆپێشاندان لە ئامەد بەردەوامە

K24

دوای ئەوەی دوێنێ شەممە لە سەر دەستی چەند چەکدارێکی نەناسراو کوژرا، ئەمڕۆ مەراسیمی بەخاکسپاردنی تاھیرئەلچی، سەرۆكی نووسینگەی پارێزەرانی ئامەد دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ تەرمی تاهیر ئالچی لە نەخۆشخانەی شاری ئامەد لە باکووری کوردستان بەرەو گۆرستان بەرێكرا و مەراسیمی بەخاكسپاردنی ئەلچی دەستیپێكرد.

پەیامنێری (كوردستان 24) لە ئامەد پێی راگەیاندین کە: هاوکات لەگەڵ بەخاكسپاردنی تەرمی تاھیر ئالچی خۆپێشاندان لەو شارە بەردەوامە.

پەیامنێرمان ئەوەشی خستەڕوو كە: زۆربەی سیاسەتمەدار و پەرلەمانتار و ھاوڵاتیان بەشداری مەراسیمی بەخاكسپاردنی ئەلچین.

تاهیر ئەڵچی، سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد لە باکووری کوردستان، دوێنێ شەممە 28/11/2015 لە کاتی پێشکەشکردنی وتارێک لە بارەی بەدیهێنانی ئاشتیی لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە، لە لایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە تەقەی لێکراو کوژرا.

تاهیر ئەڵچی یەکێکە لە چالاکوانانی کورد لە تورکیا و پێشتر داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری قەدەغەکردن و بە تیرۆر ناساندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کردبوو.

Fly Erbil Advertisment