جه‌میل بایك: نامانه‌وێت چیدیكه بجه‌نگین
جه‌میل بایك داوا له وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، هاوكاری سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا بكه‌ن.
K24 - هه‌ولێر:
جه‌میل بایك هاوسه‌رۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان (KCK)، داوا له وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا، ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك پێشكه‌ش به ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا بكه‌ن.
بایك له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی "بیڵد"ی ئه‌ڵمانیا گوتی: "چیدیكه ناماوێت بجه‌نگین، حه‌ز ده‌كه‌ین گرژییه‌كان به رێگاچاره‌ی سیاسی چاره‌سه‌ر بكرێن، بۆ هێناندی ئاشتیش پێویسته لایه‌نی سێیه‌م هاوكاری بكات".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی رۆژنامه‌كه‌شدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، داوایان له وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا كه ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپایه كردووه، رۆڵی خۆیان بگێڕن بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به "شه‌ڕی ناوخۆ"ی ئه‌و وڵاته بهێنن.
بایك له نووسینگه‌ی خۆی له چیای قه‌ندیلدا، به رۆژنامه‌كه‌ی رایگه‌یاندووه، هه‌رچه‌نده "په‌كه‌كه له لیستی تیرۆردایه"، به‌ڵام پێویسته جیهان تیڕوانینی خۆی بۆ هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌و پارته بگۆڕێت، به‌وه‌ی له رابردوودا رۆڵێكی سه‌ره‌كی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی داعش بینیوه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "كاتی ئه‌وه هاتووه پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) به یه‌كجاری له لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ده‌ربهێنرێت".
بایك له باره‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان پارته‌كه‌ی و هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی و گوتی: "تانك و زرێپۆش و هه‌لیكۆپته‌ری سه‌ربازی له باكووری كوردستان بڵاوبوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش خراپترین دۆخه كه ده‌یان ساڵه ده‌یبنین".
گوتیشی: "حكوومه‌تی توركیا ده‌ڵێت ئه‌و شه‌ڕه به‌رده‌وام ده‌بێت، تاكو هه‌موو گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه خۆیان راده‌ستی ئه‌وان ده‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا ئێمه ده‌ڵێین، دیسان له شه‌ڕێكی ناوخۆداین له‌گه‌ڵ توركیا".
ساڵی 2012 گفتوگۆكان بۆ به‌رده‌وامیدان به پرۆسه‌ی ئاشتی له باكووری كوردستان، له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئؤجه‌لان، رێبه‌ری زيندانيكراوى پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌ستیپێكرد، به‌هیوای ئه‌وه‌ی بتوانن شه‌ڕی ناوخۆی وڵاته‌كه رابگرن، كه له ساڵی 1984ه‌وه به‌رده‌وامه و تا ئێستاش زیاتر له 40 هه‌زار كوژراو له‌نێوانییاندا هه‌یه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس