ورده‌كاری سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بۆ وڵاتانی كه‌نداو
بڕیاره بارزانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای سعوودیه‌ش كۆببێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته میرنشینه یه‌كگرتووه‌كانی عه‌ره‌ب (ئیمارات)، به‌جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن زاید سه‌رۆكی هێزه چه‌كداره‌كانی ئیمارات و هه‌زاع بن زاید ئال نه‌یان، راوێژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكاری ئه‌بوزه‌بی كۆبووه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، سه‌ردانی بارزانی له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی ئیماراته و جگه له تاوتوێكردنی قه‌یرانه‌كانی عێراق و سووریا، پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و وڵاته‌ی كه‌نداو به‌شێك ده‌بێت له ته‌وه‌ری وتووێژه‌كان.
سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی له كاتێكدایه، كه میدیا ئه‌مه‌ریكی و ئه‌وروپییه‌كان، باس له كاڵبوونه‌وه‌ی سنووره‌كانی سایكس پیكۆ ده‌كه‌ن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، به‌رپرسانی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، رۆژهه‌ڵاتێكی نوێ له‌دایك ده‌بێت. ئه‌و رۆژهه‌ڵاته‌ی پێشوو نامێنێت، كه ده‌یانناسی.
له په‌راوێزی سه‌ردانه‌كه‌شیدا بۆ ئیمارات، بارزانی هاوشان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن زاید و سه‌رۆكی ژماره‌یه‌ك وڵاتی عه‌ره‌بی، به‌شداری له رێوڕه‌سمی كۆتایی پێشبڕكێی فۆرمولا 1 كرد.
سه‌ردانی بارزانی بۆ ئیمارات به دووه‌م سه‌ردانی فه‌رمی سه‌رۆكی هه‌رێم داده‌نرێت بۆ ئه‌و وڵاته له ساڵی 2015، دوای ئه‌وه‌ی له مانگی حوزه‌یرانی رابردوو سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ ئه‌و وڵاته ئه‌نجامدا.
بڕیاریشه سبه‌ی كۆتایی به گه‌شته‌كه‌ی بۆ ئیمارات بهێنێت و له‌وێوه به‌ره‌و سعوودیه به‌ڕێبكه‌ویت. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ریاز له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كۆببێته‌وه.
ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاتی عه‌ره‌بستان، له‌دوای كۆچی دوایی شا عه‌بدوڵڵا بن عه‌بدولعه‌زیزی پاشای كۆچكردووی ئه‌و وڵاته، كه په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌ی به‌تینی له‌گه‌ڵ بارزانیدا هه‌بوو.
سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بووه‌ته جێگای بایه‌خی میدیا عه‌ره‌بییه‌كان و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا رۆژنامه‌ی قودسی عه‌ره‌بی نووسیویه‌تی: "سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی له‌و كاته‌دا بۆ ریاز گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، به‌هۆی په‌یوه‌ندییه جوگرافی و سه‌ربازییه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه ئێستا له عێراق و سووریا له دژی داعش و به‌شار ئه‌سه‌د له ئارادایه".
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ریاز.
رۆژنامه‌ی "صباح الجدید" نووسیویه‌تی: "سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانی بارزانی بۆ وڵاتانی كه‌نداو، جێگای بایه‌خی میدیاكانی جیهانه".
له‌ناوه‌نده شۆڤێنییه‌كانی عه‌ره‌بیدا، سعوودیه به‌لایه‌نگیری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێت.