بارزانى گه‌يشته رياز
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعود بارزانى، گه‌يشته ريازى پايته‌ختى عه‌ره‌بستانى سعووديه.

K24 – رياز:
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعود بارزانى، گه‌يشته ريازى پايته‌ختى عه‌ره‌بستانى سعووديه.
له چوارچێوه‌ى گه‌شته فهرمييهكهيدا بۆ وڵاتانى كه‌نداو، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ئيماراته‌وه سه‌ردانى عه‌ره‌بستانى كرد.
بڕياره بارزانى له ميانهى ئه‌و سه‌ردانه‌يدا ديدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته ئه‌نجامبدات.
دوێنێ بارزانى، گه‌يشته ئيمارات و له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د بن زايد ئالنهيان، جێنشينى ئه‌بو زه‌بى كۆبوويه‌وه و هه‌ردوولا باسيان له سه‌ركه‌وتنه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه به‌سه‌ر چه‌كدارانى داعش و ره‌وشى ئه‌منيى و سياسى و په‌يوه‌ندييه ديپلۆماتيكى و ئابوورييه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئيماراتيان كرد.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، بارزانى له‌گه‌ڵ هه‌زاع بن زاید ئال نه‌یان، راوێژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكاری ئه‌بوزه‌بی كۆبووه‌وه.
سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بۆ ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی ئیمارات بووه و و جگه له تاوتوێكردنی قه‌یرانه‌كانی عێراق و سووریا، پرسى پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و وڵاته‌ی كه‌نداو به‌شێك بووه له ته‌وه‌ری وتووێژه‌كان.
ئه‌و سه‌ردانه‌ى بارزانى له كاتێكدایه، كه میدیا ئهمهریكايی و ئه‌وروپاییه‌كان، باس له كاڵبوونه‌وه‌ی سنووره‌كانی سایكس پیكۆ ده‌كه‌ن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. به‌رپرسانی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، رۆژهه‌ڵاتێكی نوێ له‌دایك ده‌بێت. ئه‌و رۆژهه‌ڵاته‌ی پێشوو نامێنێت، كه ده‌یانناسی.
له په‌راوێزی سه‌ردانه‌كه‌شیدا بۆ ئیمارات، بارزانی هاوشان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن زاید و سه‌رۆكی ژماره‌یه‌ك وڵاتی عه‌ره‌بی، به‌شداری له رێوڕه‌سمی كۆتایی پێشبڕكێی فۆرمولا 1 كرد.
سه‌ردانی بارزانی بۆ ئیمارات به دووه‌م سه‌ردانی فه‌رمی سه‌رۆكی هه‌رێم داده‌نرێت بۆ ئه‌و وڵاته له ساڵی 2015، دوای ئه‌وه‌ی له مانگی حوزه‌یرانی رابردوو سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ ئه‌و وڵاته ئه‌نجامدا.
ئه‌مرۆش به ياوه‌رى شاندێكى ديپلۆماتى هه‌رێمى كوردستان، بارزانى گه‌يشته عه‌ره‌بستانى سعووديه.
سه‌ردانى ئه‌مڕۆى بارزانى بۆ عه‌ره‌بستان ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و وڵاته هه‌ژمار ده‌كرێت، له‌دوای كۆچی دوایی شا عه‌بدوڵڵا بن عه‌بدولعه‌زیزی پاشای كۆچكردووی ئه‌و وڵاته‌وه، كه په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌ی به‌تینی له‌گه‌ڵ بارزانیدا هه‌بوو.
سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بووه‌ته جێگای بایه‌خی میدیا عه‌ره‌بییه‌كان و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا دوێنێ رۆژنامه‌ی قودسی عه‌ره‌بی نووسیبووى: "سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی له‌و كاته‌دا بۆ ریاز گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، به‌هۆی په‌یوه‌ندییه جوگرافی و سه‌ربازییه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه ئێستا له عێراق و سووریا له دژی داعش و به‌شار ئه‌سه‌د له ئارادایه".
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ریاز.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی "صباح الجدید" له ژماره‌ى دوێنيدا بڵاويكردبوويه‌وه، كه "سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانی بارزانی بۆ وڵاتانی كه‌نداو، جێگای بایه‌خی میدیاكانی جیهانه".
له‌ناوه‌نده شۆڤێنییه‌كانی عه‌ره‌بیدا، سعوودیه به‌لایه‌نگیری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێت.