شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی ئیتالیا دەكات

چاویان بە وەزیری بەرگری ئیتاڵیا دەكەوێت

K24- رۆما

شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ بەرە و ئیتاڵیا بەڕێكەوت و بڕیارە چاوی بە چەند بەرپرسێكی ئەو وڵاتە بكەوێت.

نێردراوی (كوردستان 24) لە رۆما رایگەیاند: شاندەکەی وەزارەتی پێشمەرگە هێشتا نەگەیشتووەتە رۆمای پایتەختی ئیتالیا، بەڵام بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ بگەن.

نێردراومان لە ئیتالیا گوتیشی: سەردانەکەی شاندەکەی وەزارەتی پێشمەرگە چەند رۆژێک دەخایەنێت و بڕیارە چاوی بە وەزیری بەرگریی و سوپاسالار و چەند بەرپسێكی دیكەی ئیتالیا بکەوێ.

لە دەستپێكی شەڕی داعش ئیتاڵیا ھاوكاریی سەربازیی پێشکەشی پێشمەرگە كرد و چەند راوێژكارێكی سەربازیشی رەوانەی باشووری كوردستان كردبوو بۆ ئەوەی مەشق بە ھێزەكانی پێشمەرگە بكەن.

شاندەكەی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پێكھاتووە لە كەریم سنجاری، وەزیری پێشمەرگە بە وەكالەت و جەبار یاوەر، ئەمنیداری گشتیی و چەند فەرماندەیەكی دیكەی ھێزی پێشمەرگە.

 

Fly Erbil Advertisment