رۆژیی جیهانیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان
ئەمڕۆ 3/12/2015 رۆژی جیهانیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانە
K24
ئەمڕۆ 3/12/2015 رۆژی جیهانیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانە. لە ساڵی 1992 رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم رۆژەی دیاریی کرد بۆ پاڵپشتیکردنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بە ئامانجی زیاتر بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی بۆ تێگەیشتنی پێداویستییە تایبەتەکان و پشتگیریکردنی پرۆژە یارمەتیدەر بۆ بەدەستهێنانی مافی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و بەشداریپێکردنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە ژیانی سیاسیی و ئابووریی و رۆشنبیریی.