سۆران .. فیلمی "فه‌رمانه ره‌ش" نمایشده‌كرێت
فیلمەكە وەك بەڵگە براوەتە دادگای لاھای.
K24 - سۆران:
فیلمی فه‌رمانه ره‌ش و كیلیپی سه‌مفۆنیای شنگالی له قه‌زای سۆران نمایشكران.
به‌ڕێو‌به‌ری رۆشنبیری و هونه‌ری سۆران، یوسف عومه‌ر، به كورستان24ی راگه‌یاند، "فه‌رمانه ره‌ش فیلمێكی دیكۆمینتارییه وه‌ك گوزارشت له كاره‌ساتی شنگال و ئه‌و سته‌مه‌ی له لایه‌ن چه‌كدارانی داعش له خه‌ڵكه‌كه‌ی كراوه كاری تێداكراوه و تێكه‌ڵ به كلیپی سه‌مفۆنیای شنگال كراوه".
فیلمه‌كه به‌رهه‌می ده‌زگای شێخانه و له ده‌رهێنانی نه‌وزاد شێخانیه، كه كۆكراوه‌ی گرته‌كانی كاره‌ساتی شنگاله.
ئه‌و فیلمه له چه‌ندین وڵاتی جیهانی نمایشكراوه و ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه به مه‌به‌ستی به جینۆساید ناساندنی كاره‌ساتی شنگال فیلمه‌كه‌ی وەك بەڵگە بردوته دادگای لاهای.