به وێنه.. ناوماڵی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه‌ی كالیفۆرنیا ببینه
له‌ناو ماڵی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه‌ی كالیفۆرنیا، چه‌ندان كتێبی ئایینی و فێكردنی نوێژ، ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.

K24 - هه‌ولێر:
له‌ناو ماڵی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه‌ی كالیفۆرنیا، چه‌ندان كتێبی ئایینی و فێكردنی نوێژ، ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
به‌ر له ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه، تاشڤین مالیك و هاوسه‌ره‌كه‌ی، ره‌زوان فاروق، له‌گه‌ڵ خاوه‌نكاره جووه‌كه‌یان، كه یه‌كێكه له قوربانییانی رووداوه‌كه، له‌سه‌ر ئایین شه‌ڕییان كردووه و فاروق هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكردووه.
خه‌زووری فارووق، كه ناوی فاروقخانه، ئاماژه به‌وه ده‌كات، هاوسه‌ی كچه‌كه، كه‌سێكی توندڕه‌و بووه، برای فارووقیش، به‌ناوی سه‌ید ئیبراهیم، سه‌ربازی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكایه، له شه‌ڕی دژه‌تیرۆردا مه‌دالیای ئازایه‌تی پێبه‌خشراوه.
پۆلیسی فیدرالی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه، فاروق له رێگای ته‌له‌فۆن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێكخراوی داعشدا هه‌بووه و هاوسه‌ره‌كه‌شی له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك "لایه‌نگیری خۆی بۆ داعش" راگه‌یاندووه.
له‌نێو ماڵی فارووقدا، چه‌ندین كتێب و بڵاوكراوه‌ی ئایینی دۆزراونه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت كتێبی ئایینی منداڵانیش له‌نێو كه‌لوپه‌لی یارییه‌كانی منداڵه‌كه‌یاند هه‌یه و له‌گه‌ڵ چه‌ند كتێبێكی فێربوونی زمانی عه‌ره‌بی.
له‌نێو ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی ئه‌وانی تێدا كوژرا، 1400 فیشه‌كی چه‌كی ئێم 4ی تێدابووه و له‌نێو ماڵه‌كه‌شدا، كه‌لوپه‌لی دروستكردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆمب هه‌بووه.
له ئه‌نجامی ئه‌و په‌لاماره چه‌كدارییه‌دا 14 كه‌س كوژران و 21 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)