جۆن تێری پێكهاته‌ی خه‌ونه‌كانی یانه‌ی چێڵسی دیار ده‌كات
ناوی خۆشی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی داناوه
k24 ـ ژووری هه‌واڵ
كاپتنی یانه‌ی بلووزی له‌نده‌نی پێكهاته‌ی خه‌ونه‌كانی یانه‌كه‌ی دیار ده‌كا، له پێكهاته‌كه‌دا ئه‌و یاریزانانه ده‌بینرێت كه له ماوه‌ی 17 ساڵی ڕابردوو دریسی یانه‌ی جلشینه‌كانیان پۆشیوه.
ئه‌مڕۆ 7 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، له ماڵپه‌ری فه‌رمی یانه‌ی چێڵسی، جۆن تێری ته‌مه‌ن 35 ساڵان پێكهاته‌ی خه‌ونه‌كانی یانه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه، پێكهاته‌كه‌یش له دوای ساڵی 1998ـه‌وه تا ئه‌مڕۆ ئه‌و یاریزانانه ده‌گرێته‌وه كه یارییان بۆ یانه له‌نده‌نییه‌كه گرتووه.
پێكهاته‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه:
گۆڵپارێز: پیته‌ر چیك
به‌رگریكار: برانسیلاڤ ئیڤانۆڤیچ، ڕایكاردۆ كارڤاڵهۆ، جۆن تێری و ئاشلی كۆڵ.
ناوه‌ڕاستكار: ئیدین هازارد، كلاودیۆ ماكالیلی، فرانك لامپارد
هێرشبه‌ر: جیانفرانكۆ زۆڵا، دیدییه دڕۆگبا و ئاریان ڕۆبن.
جۆن تێری ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات كه ده‌بوو ناوی دیۆفی ئیرله‌ندی له پێكهاته‌كه‌دا با، به‌ڵام له‌به‌ر ئیدین هازارد ناوی ئه‌وم سڕییه‌وه.
جۆن تێری ماوه‌ی 17 ساڵه له یانه‌ی چێڵسی یاری ده‌كات، پێكهاته‌كه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌ی چێڵسی به ڕابه‌رایه‌تی خۆزێ مۆرینهۆی ڕاهێنه‌ریان خراپترین مێژوویان تۆمار كردووه، به 15 خاڵ له خانه‌ی چوارده‌یه‌می ڕیزبه‌ندی خولی پرێمه‌ر لیگ دێت.