بەهۆی بەربوونەوەی بنمیچ گۆڵپارێزێک خەریکبوو گیانی لەدەست بدات

ئیڤان کوئێلار گۆڵپارێزی یانەی ریاڵ مایۆرکا
ئیڤان کوئێلار گۆڵپارێزی یانەی ریاڵ مایۆرکا

ئیڤان کوئێلار گۆڵپارێزی تەمەن 42 ساڵانی یانەی ریاڵ مایۆرکای ئیسپانیا، بەیانی ئەمڕۆ تووشی رووداوێکی نەخوازراو بووە و کە بەم هۆیەوە تووشی پێکانێکی قورس و راستەوخۆ گەیێندرایە نەخۆشخانە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، گۆڵپارێزەکەی یانەی ریاڵ مایۆرکا ئەو کاتەی خەریکبوو لەگەڵ هاوڕێکانی بەشداری راهێنانەکانی بەیانی ئەمڕۆ 29ـی سێبتێمبەری 2026 بکات، لە چێشتخانەی یاریگای راهێنانەکانی یانەکەی لەناکاو بەشێک لە بنمچیی هۆڵی چێشتخانەکە بەسەریدا بەردەبێتەوە و بەم هۆیەوە سەری دەشکێت و بەپەلە رەوانەی نەخۆشخانەی شارەکە کرا.

دوای ئەم رووداوە نەخوازراوە یانەی ریاڵ مایۆرکا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئیڤان بەهۆی ئەو رووداوە نەخوازراوەی تووشی بووە لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشکدایە و بۆ ماوەی 24 کاتژمێر لە نەخۆشخانە لەلژێر چاودێری پزیشکدا دەبێت.

ئەم رووداوە لە کاتێکدا یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو یانەی ریاڵ مایۆرکا، لە گەڕی شەشەمی خولی پلە دووی ئیسپانیا رووبەڕووی یانەی جیرۆنا دەبێتەوە و ئیڤانی گۆڵپارێزی سەرەکی یانەکەش بەهۆی ئەم رووداوە، ئەستەمە بەشداری یارییەکە بکات.