له باره‌ی پێكانه‌كه‌ی نێیمار تازه‌ترین زانیاری بزانه
مه‌ترسی له‌سه‌ر پێكانه‌كه‌ی هه‌یه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
پێكانی ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا هانده‌رانی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری جیهان نیگه‌ران كرد، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیكیش له یانه‌كه هێنده‌ی تر خه‌مه‌كانی یانه‌كه‌ی زۆرتر ده‌كات.
ئه‌مڕۆ 9 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، ماڵپه‌ری Sportـی كه‌ته‌لۆنیا تازه‌ترین زانیاری له باره‌ی پێكانی نێیمار دا سیلڤای یاریزانی یانه‌ی بارسیلۆنا خسته ڕوو كه له دوایین مه‌شقی یانه‌كه‌ی دوێنێی تووشی پێكان هات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكرای كردووه كه نێیمار به‌شداریی یاریی نێوان بایرلیڤه‌ركووزن و بارسیلۆنا ناكات و هه‌ر ئه‌مشه‌و ئه‌ڵمانیا جێده‌هێڵیت و بۆ پشكنینی پزیشكی بۆ ئیسپانیا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
باس له‌وه‌یش كراوه كه پێكانه‌كه‌ی نێیمار ساده نییه و ته‌نانه‌ت به‌شداریی یاریی داهاتووی یانه‌كه‌ی له لالیگا له دژی دیپۆرتیڤۆ لاكورۆنیایش ناكات و ئه‌گه‌ری دووركه‌وتنه‌وه‌شی له جامی جیهانی یانه‌كانیش لێ ده‌كرێ، كه بڕیاره له 17ـی ئه‌م مانگه یانه‌ی بارسێلۆنا یه‌كه‌م یاریی خۆی له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه ئه‌نجام بدات.
ئه‌مشه‌و له دوایین یارییه‌كانی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان، له كات 10:45 خوله‌كی شه‌و له یاریگه‌ی بای ئارینا له ئه‌ڵمانیا هه‌ردوو یانه‌ی بایر لیڤه‌ركووزن و بارسێلۆنا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، به‌مه‌یش نێیمار ناتوانێت به‌شداریی ئه‌و یارییه بكات، به‌پێی ڕۆژنامه‌ی ئلموندۆ دیپۆرتیڤۆیش بێت پێكانه‌كه‌ی ئه‌و یاریزانه له ئه‌ژنۆی چه‌پیه‌تی، ڕه‌نگه سبه‌ی به فه‌رمی ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی دیاری بكرێت.