بە ڤیدیۆ.. لە خورماتوو خوێندنی كوردیی لە ژێر ھەڕەشەدایە
نیشانشکێنەکان تەقە لە مامۆستاکان دەكەن
K24- خورماتوو
دوای تێپەڕبوونی ماوەیەك بەسەر رێكەوتنی كورد و حەشدی شەعبیی لە خورماتوو، بەڵام تا ئێستا بارودۆخی شارەكە ئاسایی نەبووەتەوە خوێندنی كوردیش لەو شارەدا لە ژێر ھەڕەشەدایە و نیشانشکێنەکانی حەشدی شەعبیی مەترسیان خستووەتە سەر ژیانی مامۆستا كوردەكان.
عەبدوڵڵا گومبی، نوێنەری بەشی خوێندنی كوردیی لە خورماتوو لە لێدوانێكدا بۆ (كوردستان24) گوتی: "قەناس بە دەستەكانی حەشدی شەعبیی ھەموو كات لە سەر خانووەكان بەرامبەر بە قوتابخانە كوردییەكان وەستاون".
عەبدوڵڵا گومبی گوتیشی: "مەترسیی زۆر لەسەر مامۆستا كوردەكان ھەیە، وایكردووە نەتوانن وەك پێویست دەوام بكەن، ئەمەش زیانی زۆری بە خوێندنی كوردیی لە خورماتوو گەیاندووە".
هاوکات مامۆستایەكی كورد لە خورماتوو بۆ (كوردستان24)ی گوت: "لەم ماوەیەدا چەكدارانی حەشدی شەعبیی تەقەیان لە مامۆستایانی قوتابخانەیەك كرد كە دەوامی خوێندنی كوردیی تێدا دەكرێت، لە خورماتوو ئەمان نییە تا مامۆستا بتوانێ دەوام بكات".
بەشی خوێندنی كوردیی لە شارۆچكەی خورماتوو 46 قوتابخانە و خوێندنگە و زیاتر لە 0009 خوێندكار و زیاتر لە 006 مامۆستا و فەرمانبەر لەخۆدەگرێت، بەپێی گوتەی مامۆستا و فەرمانبەران ئێستا بەھۆی بارودۆخی سیاسی و مەزھەھەبی لەو شارۆچكەكە خوێندنی كوردیی لە ژێر ھەڕەشەدایە.