جامی جیهانی یانه‌كان ده‌ستی پێكرد، كاتی یارییه‌كان له K24 بزانه
پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه به به‌شداریی 7 یانه به‌ڕێوه ده‌چێت
K24 ـ هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ یارییه‌كانی جامی جیهانی تۆپی پێی یانه‌كان به به‌شداریی 7 یانه له وڵاتی ژاپۆن ده‌ستی پێكرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 10 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، له یاریگه‌ی نێوده‌ڵه‌تی یۆكۆهاما له وڵاتی ژاپۆن به یاریی نێوان سانفرێس هێرۆشیمای ژاپۆنی و ئۆكلاند سیتی نیوزله‌ندا یارییه‌كانی جامی جیهانی یانه‌كان ده‌ستی پێكرد، یارییه‌كه‌یش كه له كات 1:45 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه چوو، تێیدا یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه و جه‌ماوه‌ر به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام له یانه نیوزلهندییهكهی برده‌وه.
یانه به‌شداربووه‌كان
له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا پاڵه‌وانی كیشوه‌ره‌كان كه پێكهاتوون له (ئۆكلاند سیتی نیوزله‌ندا، كلۆب ئه‌مریكای مێكسیكی، گوانزۆی چینی، ڕیڤه‌رپلێتی ئه‌رژه‌نتینی، بارسێلۆنای ئیسپانیا و مازیمبی كۆماری كۆنگۆ) هاوشان له‌گه‌ڵ یانه‌ی سانفرێس هیرۆشیمای میوانداریی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه به‌شدارن.
كاتی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كان
بڕیاره یارییه‌كانی داهاتووی جامی جیهانی یانه‌كانی له هه‌فته‌ی دادێ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بێت:
یارییه‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه (13/12/2015(
(كلوب ئه‌مه‌ریكا ـ گونزاۆ) كات 10:00ـی سه‌رله‌به‌یانی.
(كازیمبی ـ سانفریس هێرۆشیما) كات 1:00ـی دوای نیوه‌ڕۆ.
یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانیا ڕۆژی 17/12/2015 یه‌كه‌مین یاریی خۆی له قۆناخی پێشكۆتایی ئه‌نجام ده‌دات، به‌ڵام هێشتا ئه‌و یانه‌یه دیار نییه كه ڕووبه‌ڕووی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ده‌بێته‌وه.
خاوهنناسناوهكان و مێژووی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه
ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه له ساڵی 2000ـه‌وه به فه‌رمی به‌ڕێوه ده‌چێت. یانه‌كانی بارسێلۆنای ئیسپانی و كۆرنسیانزی به‌رازیلی هه‌ر یه‌كه‌یان خاوه‌نی جامی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ن، یانه‌كانی (ساوپاولۆ و ئینته‌ر ناسیۆنالی به‌رازیلی، ئینته‌ر میلان و ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی، بایرن میونشی ئه‌ڵمانی و ڕیال مه‌دریدی ئیسپانیا) هه‌ریه‌كه و خاوه‌نی ناسناوێكی ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه‌ن.
پاڵه‌وانی وه‌رزی خوله‌كه یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی ئیسپانیا بوو، كه بۆ یه‌كه‌مینجار بوو له مێژووی خۆیدا به جامی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه ئاشنا بێت، كاتێك له یاریی كۆتاییدا به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام له یانه‌ی سان لۆرینزۆی ئه‌رژه‌نتینی برده‌وه، گۆڵه‌كانیش له لایه‌ن سێرجیۆ ڕامۆس و گاریس به‌یل تۆمار كران.