له باره‌ی تیروپشكی قۆناخی 16ـی چامپیۆنس لیگ زانیاری بزانه
كاتی ڕاكێشانی تیروپشكی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا دیاریی كرا
K24 ـ هه‌ولێر
یارییه‌كانی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنس لیگ كۆتایی هات، هه‌ڵبه‌ت ناسنامه‌ی هه‌ر 16 یانه سه‌ركه‌وتووه‌كه ئاشكرا بوو، كاتی ئه‌نجامدانی تیروپشكه‌كه‌یش دیاری كرا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 10 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، كاتی ڕاكێشانی تیروپشكی قۆناخی 16ـی چامپیۆنس لیگ ئاشكرا كرا كه بڕیاره پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی دادێ 13/12/2015 مه‌راسیمی ڕاكێشانی تیروپشكه‌كه له شاری نیۆنی وڵاتی سویسرا به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا (میشێل پلاتینی) و چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كی ناسرا به‌ڕێوه بچێت.
له تیروپشكه‌كه نابێت یانه‌كانی هه‌مان كۆمه‌ڵه‌ی 32 له دژی یه‌كتر یاریی بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها نابێت دوو یانه‌ی هه‌مان وڵات ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه. هاوكات یه‌كه‌مه‌كانی هه‌ر گرووپێك له به‌رانبه‌ر دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كان یاریی ده‌كه‌ن.
یانه سه‌ركه‌وتووه‌كانی قۆناخی 16 بریتین له (ڕیال مه‌درید، پاریس سان جێرمان، ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، بێنفیكا، بارسێلۆنا، ڕۆما، چێڵسی، دینامۆ كێیڤ، ڤۆڵفسبورگ، ئایندهۆڤن، مانچسته‌ر سیتی، یوڤێنتووس، بایرن میونشن، ئارسناڵ، زینت و جینت.