به وێنه و ڤيديۆ: كۆبوونه‌وه‌ى بارزانى له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كانى باكوورى كوردستان ببينه
ئه‌مشه‌و بارزانى ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌رێمى كوردستان
K24 – ئه‌نقه‌ره:
كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعوود بارزانى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى ژماره‌يه‌ك پارتى سياسى باكوورى كوردستان كۆتايپێهات و بڕياره ئه‌مشه‌و بارزانى بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمى كوردستان.
به گوێره‌ى زانيارى په‌يامنێرى كوردستان 24، له ئێستادا نوێنه‌رانى پارته سياسييه‌كانى باكوورى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌يان كۆتايپێهاتووه.
پرسى ئاشتى و هێنانه‌دى ئارامى و چاره‌سه‌رى ئاشتييانه‌ى دۆزى كورد له باكوورى كوردستان به‌شێكى سه‌ره‌كى ته‌وه‌رى كۆبوونه‌وه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى پارته سياسييه‌كان.
پێشتريش سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له كه‌سايه‌تييه باڵاكانى پارتى ديموكراتى گه‌لان، هه‌ده‌په، كۆبوويه‌وه.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه، هيچ كام له نوێنه‌رانى هه‌ده‌په زانيارييان سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه رانه‌گه‌ياند و ئاشكرايان كرد، دواتر به راگه‌يه‌ندراوێكى فهرميى زانيارى سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
به گوێره‌ى ئه‌و زانيارييانه‌ى تايبه‌ت ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتوون، دواى كۆتايهاتنى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى پارته سياسييه‌كان، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى، ده‌گه‌ڕێته‌وه باشوورى كوردستان.
بارزانى دوێنێ، به مه‌به‌ستى كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ، گه‌يشته ئه‌نقه‌ره.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيشدا، جه‌ختى له‌سه‌ر به‌رده‌وامى پرۆسه‌ى ئاشتيى له توركيا كرده‌وه و رايگه‌ياند، پێويسته هيچ شتێك نه‌بێته كۆسپ له‌به‌رده‌م ئه‌و پرۆسه‌يه‌دا.