باشترین پێكهاته‌ی چامپیۆنس لیگ ئاشكرا كرا
ئه‌ستێره‌یه‌كی دیار له پێكهاته‌كه‌دا نابینرێت
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
دوای كۆتایی هاتنی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان و ئه‌نجامدانی سه‌رجه‌م یارییه‌كانی دواگه‌ڕی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپای ناسراو به چامپیۆنس لیگ، باشترین پێكهاته ڕاگه‌یاندرا و ئه‌ستێره‌یه‌كی دیاریش له پێكهاته‌كه‌دا ونه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 11 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015, فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا باشترین پێكهاته‌ی نموونه‌یی دیاریی كرد، له پێكهاته‌كه‌یشدا لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رژه‌نتینی یانه‌ی بارسێلۆنا نابینرێت كه له دوایین یاریی یانه‌كه‌ی له چامپیۆنس لیگ له دژی یانه‌ی بایر لیڤه‌ركووزن گۆڵێكی تۆمار كرد. پێكهاته‌كه‌یش خۆی له‌م یاریزانانه‌ی خواره‌وه ده‌بینێته‌وه.
گۆڵپارێز: تێر شتیگن ـ بەرشلۆنە
به‌رگریكار: (مالادینۆڤیچ ـ دینامۆ), (بروما ـ ئایندهۆڤن), (ناڵدۆ ـ ڤۆڵفسبورگ)، (کۆسێلینی ـ ئارسیناڵ).
ناوه‌ڕاستكار: (ئیدین هازارد ـ چێڵسی)، (ئینان سێلچوك ـ گالاتەسەرای)، (میلیچیڤیچ ـ جینت).
هێرشبه‌ر: (كریستیانۆ ـ ڕیال مەدرید)، (ئۆلیڤه‌ر جیرۆ ـ ئارسیناڵ) و (ڕه‌حیم ستێرلینگ ـ مان سیتی).
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا له كۆتایی هه‌ر جه‌وله‌یه‌كی چامپیۆنس لیگ باشترین پێكهاته دیاری ده‌كات، له ئێستایشدا قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان كۆتایی هاتووه و 16 یانه بۆ قۆناخی دادێ سه‌ركه‌وتوون، كه بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی دادێ تیروپشكی قۆناخی 16 بۆ یانه‌كان ڕابكێشرێت.