به ڤیدیۆ.. ژنێك هاوسه‌ره‌كه‌ی له ژواندا ده‌گرێت
ژنێك له‌سه‌ر بۆنیتی ئۆتۆمبێلی هاوسه‌ره‌كه‌ی دانیشتووه و ده‌یه‌وێت به‌و جۆره تۆڵه له مێرده‌كه‌ی بكاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له گرته ڤیدیۆییه‌كدا ده‌رده‌كه‌وێت، ژنێك له‌سه‌ر بۆنیتی ئۆتۆمبێلی هاوسه‌ره‌كه‌ی دانیشتووه و ده‌یه‌وێت به‌و جۆره تۆڵه له مێرده‌كه‌ی بكاته‌وه، كه به نیازه خیانه‌تی لێبكات و له‌گه‌ڵ دۆسته‌كه‌یدا بچێته ده‌ره‌وه.
هه‌رچه‌نده ژماره‌یه‌ك پۆلیس له نزیكه‌وه چاودێری ره‌وشه‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كارێكی خێزانییه، ناتوانن ده‌ست له‌كاروباری ئه‌وان وه‌ربده‌ن و به‌بێده‌نگی له‌لایه‌ن وه‌ستاون، بۆ ئه‌وه‌ی رێگا به كاری نه‌خوازراو بده‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی ژنه‌كه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌سه‌ر بۆنیتی ئۆتۆمبێلی هاوسه‌ره‌كه‌ی نایه‌ته خواره‌وه و به ده‌ست ئاماژه بۆ دۆستی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات له ئۆتۆمبێله‌كه دابه‌زێت، دۆستی پیاوه‌كه دێته خواره‌وه و تاكسییه‌ك راده‌گرێت و سه‌رده‌كه‌وێت.
سه‌رچاوه: ده‌یلی مه‌یل