به ڤیدیۆ: "حاڵی وه‌رزشی كه‌ركووك شڕه"
كوالیتی تۆپه‌كانیان خراپه، ستوونی گۆڵیان بێ تۆڕه، پاسی گواستنه‌وه‌یان په‌كی كه‌وتووه
K24 ـ كه‌ركووك
كوردستان 24 له به‌دوادچوونێكدا كێشه و گرفته‌كانی یانه‌ی وه‌رزشی كه‌ركووكی ده‌خاته ڕوو، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن گرفته‌كانیان ئه‌وه‌نده زۆرن ته‌نانه‌ت پێدوایستییه‌كانی مهشقكردنیشیان نییه.
له‌م ڕاپۆرته‌دا كه په‌یامنێری K24 ده‌رباز ئه‌حمه‌د ئاماده‌ی كردووه تیپی تۆپی پێی یانه‌ی كه‌ركووكی به‌شداربووی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان له باره‌ی كێشه‌كانیانه‌وه ده‌دوێن و زۆری شتی سه‌یریش باس ده‌كه‌ن.