ڕۆناڵدینهۆ پێكهاته‌ی خه‌ونه‌كانی به‌ریتانیا دیاریی ده‌كات
ئه‌ستێره‌یه‌كی دیاریی تێدا نییه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
ئه‌ستێره‌یه‌كی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی به‌رازیل پێكهاته‌ی خه‌ونه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی به‌ریتانیادا دیاریی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 12 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، ڕۆناڵدینهۆ یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی به‌رازیل پێكهاته‌ی خه‌ونه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ریتانیای ده‌ست نیشان كرد كه له ماڵپه‌ری Goalـی ئینگلیزی‌دا بڵاو كرایه‌وه، له پێكهاته‌كه‌یشدا چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی ئێستا و پێشووی به‌ریتانی ده‌بینرێن، ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی سه‌رنج بوو، گاریس بێڵ ئه‌ستێره‌ی وێڵزی یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی تێدا نه‌بوو.
ئه‌مه‌یش پێكهاته‌كه‌یه:
گۆڵپارێز: جۆی هارت ـ مانچسته‌ر سیتی
به‌رگریكار: ئایشلی كۆڵ، ڕیۆ فێردیناند، جۆن تێری، گاری نێڤیل
ناوه‌ڕاستكار: فرانك لامپار، پۆڵ سكۆڵز، ستیڤن جیرارد.
هێرشبه‌ر: ڕایان گیگز، واین ڕوونی، د‌یڤید بێكهام
وڵاتی به‌ریتانیا له چوار ویلایه‌ت پێكدێت كه بریتین له (ئینگلاند، وێڵز، سكۆتله‌ندا و ئیرله‌ندا)، ئه‌م چوار ویلایه‌ته كۆنفیدراڵیان وه‌رگرتووه و له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌ریه‌كه‌یان به جیا له مۆندیال و پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی دیكه‌ی ئه‌ورووپی و جیهانی به‌شداریی ده‌كه‌ن، ته‌نیا له ئۆلمپیاد نه‌بێت كه هه‌موویان یه‌ك ده‌گرن و له‌ژێر ناوی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ریتانیا به‌شداریی ده‌كه‌ن.