یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی خوله به‌هێزه‌كانی ئه‌ورووپا
چه‌ندان یاریی ئاگرین و لوتكه‌ی له‌خۆ گرتووه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
ئه‌مشه‌و چه‌ندان یاریی ئاگرین و لوتكه له خوله به‌هێزه‌كانی تۆپی پێی ئه‌روووپا به‌ڕێوه ده‌چێت, له لالیگا یانه‌ی ڤیاریال میوانداریی یانه‌ی ڕیال مه‌درید ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 13 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015, له پرێمه‌ر لیگ, سێریا ئه‌ی, بۆندیسلیگا و خولی فه‌ره‌نسا چه‌ندان یاریی گرینگ به‌ڕێوه ده‌چن.
پرێمه‌ر لیگ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یانه‌ی ئارسناڵ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام سه‌ركه‌وتنێكی گرینگی له دژی یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤیلا ده‌ستخست, گۆڵه‌كانی یانه‌ی گه‌نه‌رز له لایه‌ن (ئۆلیڤه‌ر جیرۆ و ئارۆن رامزی) تۆمار كران. هه‌ر ئه‌مڕۆ دوو یاریی دیكه ده‌كرێن.
تۆتنهام ـ نیوكاسڵ كات 7:00ـی ئێواره
لیڤه‌رپوول ـ وێست برۆمیچ ئالبیۆن كات 7:00ـی ئێواره
لا لیگای ئیسپانیا
ئه‌مڕۆ یارییه‌كانی گه‌ڕی پازده‌یه‌می خولی درێژه‌ی هه‌بوو، یانه‌ی لاس پاڵماس به گۆڵیكی ویلیان دا سیلیڤای به‌رازیلی له یانه‌ی ڕیال بێتیسی برده‌وه، یانه‌ی رایۆ ڤالیكانۆیش له‌به‌رده‌م یاریگه و هانده‌رانی به یانه‌ی ماله‌گا دۆڕا.
هه‌ر ئه‌مڕۆ له لالیگای ئیسپانیا یه‌م یارییانه ده‌كرێن:
ئیبار ـ ڤالێنسیا كات 6:15 خوله‌كی ئێواره
ئه‌تڵه‌تیكۆ مه‌درید ـ ئه‌تله‌تیك بلباو كات 8:15 خوله‌كی شه‌و.
ڤیاریال ـ ریال مه‌درید كات 10:30ـی شه‌و
خولی پله‌یه‌كی تۆپی پیی ئیتاڵیا
له لوتكه‌ی یارییه‌كانی گه‌ری شازده‌یه‌می سێریا ئه‌ی له كات 8:00ـی ئه‌مشه‌و هه‌ردوو یانه‌ی ناپۆلی و رۆما به یه‌ك ده‌گه‌ن. له كات 10:45 خوله‌كیش له شاری تۆرینۆ یانه‌ی یوڤێنتووس میوانداریی یانه‌ی فیۆرێنتینا ده‌كات.
بۆندیسلیگا
دوێنێ یانه‌ی بایرن میونشن به دوو گۆڵی خاوێن له یانه‌ی ئینگولشتاتی برده‌وه و كۆی خاڵه‌كانی له لوتكه‌ی خوله‌كه بۆ 43 خالأ به‌رز كرده‌وه.
ئه‌مشه‌و یانه‌ی بورسیا دورتموند كه به 35 خالأ له دوای یانه‌ی باڤارییه‌وه دێت له كات 7:30 ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرت ده‌بێته‌وه.
خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی فه‌ره‌نسا
ئه‌مڕۆ یاریی لوتكه‌ی ئه‌م خوله له كات 11:00ـی شه‌و له نێوان یانه‌ی پاریس سان جێرمان و لیۆن ده‌بێت، یارییه‌كانی دیكه‌یش به‌م شێوه‌یه ده‌بێت.
ئه‌نگیه ـ بۆردۆ كات 7:00ـی ئێواره
مارسیلیا ـ گازیلیك ئه‌جاكسیۆ كات 7:00ـی ئێواره.