زه‌ردپۆشه‌كان قه‌ڵای شاهانه‌یان ڕووخاند
گۆڕانكاریی به‌سه‌ر ڕیزبه‌ندی لا لیگادا هات
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانیا نه‌یتوانی سوود له ئه‌نجامه خراپه‌كانی یانه‌ی بارسێلۆنا وه‌ربگرێت و له به‌رانبه‌ر یانه‌ی ڤیاریال زه‌برێكی كوشنده‌ی به‌ركه‌وت، یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌دردیش خاڵه‌كانی له لوتكه‌ی خوله‌كه له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه یه‌كسان كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 13 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، ڕۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا شكسته‌ی شه‌وی ڕابردووی یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی به شه‌رمه‌زار بۆ (بێننتێز) وه‌سف كرد.
له گه‌ری پازده‌یه‌می لا لیگای ئیسپانیا یانه‌ی ڤیاریال له یاریگه‌ی مادریگاڵ میوانداریی یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی كرد و یارییه‌كه‌شی به گۆڵێكی بێوه‌ڵام لێ برده‌وه، تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌یش ڕۆبێرتۆ سۆڵدادۆی ته‌مه‌ن 30 ساڵان له خوله‌كی 8ـی گێمی یه‌كه‌م تۆماری كرد كه پێشتر له ڕیزی یانه‌ی ڕیال مه‌دریدیش یاریی كردووه.
له گێمی دووه‌می یارییه‌كه یانه‌ی ڕیال مه‌درید فشارێكی زۆری خسته سه‌ر گۆڵی یانه‌ی ڤیاریال، به‌ڵام به‌هۆی په‌له‌كردن و پته‌وی هێڵی به‌رگری تیپی به‌رانبه‌ر، كوڕانی ڕافائێل بێنیتێز نه‌یانتوانی گۆڕانكاری له ئه‌نجامی یارییه‌كه بكه‌ن و له دۆزه‌خی یاریگه‌ی مادریگاڵ ڕزگار بن.
له یارییه‌كی دیكه‌ی لوتكه‌ی لا لیگادا، هه‌ردوو یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید و ئاتڵیتیك بلباو به‌یه‌ك گه‌یشتن، دیێگۆ سیمۆنی ڕاهێنه‌ری ئه‌رژه‌نتینی یانه مه‌دریدییه‌كه هه‌نگاوێكی باش یانه‌كه‌ی له گه‌یشتن به لوتكه‌ی خوله‌كه نزیك كرده‌وه، كاتێك به دوو گۆڵ به‌رانبه‌ر گۆڵێك یانه‌ی بلباوی به‌ڕێ كرده‌وه.
دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كانی ئه‌م گه‌ڕه‌ی لا لیگای ئیسپانیا، ئێسته ریزبه‌ندی 10 یانه‌ی پێشه‌وه‌ی خوله‌كه به‌م شێوه‌یه:
1ـ بارسێلۆنا (35) خاڵ.
2ـ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید (35) خاڵ
3ـ ڕیال مه‌درید (30) خاڵ
4ـ سێلتا ڤیگۆ (23) خاڵ
5ـ ڤیاریال (27) خاڵ
6ـ دیپۆرتیڤۆ لاكۆرۆنیا (23) خاڵ
7ـ سیڤییه (22) خاڵ
8ـ ڤالێنسیا (21) خاڵ
8ـ ئه‌تله‌تیك بلباو (21) خاڵ
10ـ ئیبار (21) خاڵ