توركیا راپرسی له‌باره‌ی ده‌ستوور و سیسته‌می سیاسی ئه‌نجامده‌دات
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند، حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی، به‌نیازه راپرسی له باره‌ی ده‌ستوور و سیسته‌می سیاسی توركیا ئه‌نجام بدات.

K24 - ئیستانبول:
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند، حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی، به‌نیازه راپرسی له باره‌ی ده‌ستوور و سیسته‌می سیاسی توركیا ئه‌نجام بدات.
ئه‌حمه‌د داودئۆغلو، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، رۆژی دووشه‌ممه (14.12.2015) رایگه‌یاند، ساڵی داهاتوو، وڵاته‌كه‌ی دوو راپرسی گشتی له باره‌ی ده‌ستوور و سیسته‌می سیاسی وڵات ئه‌نجام ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌می سیاسی له توركیا ببێته سه‌رۆكایه‌تی و سه‌رۆكی وڵات خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن بێت.
ئۆغلو له وتارێكیدا كه ته‌له‌ڤزیۆنی "خه‌به‌ر"ی توركی بڵاویكرده‌وه، رایگه‌یاند، به‌نیازه هه‌فته‌ی داهاتوو، له‌گه‌ڵ لایه‌نه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی توركیا ده‌ست به گفتوگۆ بكات.
به گوێره‌ی گوته‌كانی ئۆغلو، گفتوگۆكان تایبه‌ت ده‌بن به پرسی ده‌ستووری نوێی توركیا و سیسته‌می سیاسی ئه‌و وڵاته كه ئاكپارتی كار بۆ ئه‌وه ده‌كات، له په‌رله‌مانییه‌وه بكرێنه سه‌رۆكایه‌تی و بڕیاریشه حكوومه‌ت كه‌شێكی له بار بۆ كاتی ئه‌نجامدانی گفتوگۆكان بسازێنێت.
گۆڕینی سیسته‌می سیاسی له توركیا له په‌رله‌مانییه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی، به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ئاكپارتی و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانه‌وه داواكراوه و پارتهكهشی هه‌وڵی بۆ داوه، به‌ڵام ئه‌و پرسی له‌لایه‌ن به‌رهه‌ڵستكارانی توركیا ره‌تكراوه‌ته‌وه.
له دیارترین ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه دژ به گۆڕینی سیسته‌می سیاسی وڵات به‌رگوێ ده‌كه‌ون، سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان "HDP"هیه، كه به‌ر له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی توركیا له میدیاكانه‌وه رایگه‌یاند، ئه‌وان به‌هه‌موو جۆرێك سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و له‌گه‌ڵ سیسته‌می په‌رله‌مانیدان له توركیا.