كه‌ركووك.. دز بە جلی سەربازییەوە دەچێتە سەرماڵی ھاوڵاتیان

حه‌سه‌ن جومعه
K24- كەركووك
پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌كان لە كه‌ركووك رایگەیاند شەوی رابردوو چەند چه‌كدارێکی نه‌ناسراو بە جلی سەربازییەوە هه‌ڵیانکوتایە سەر ماڵێك و دوو ئۆتۆمبێلی ماڵەكەیان دزیوە.
عه‌قید ره‌زوان شوكر، به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانه‌كان لە كه‌ركووك به (كوردستان24) گوت: "شه‌وی رابردوو له گه‌ڕه‌كی عه‌سكه‌ریی شاری كه‌ركووك حه‌وت چه‌كداری نه‌ناسراو به جلی سه‌ربازییه‌وه هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاوڵاتییه‌كی عه‌ره‌ب و له ئه‌نجامدا دوو ئۆتۆمبێلی ماڵه‌كهیان بردووە و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون".
لە بارەی جۆری ئۆتۆمبێلە دزراوەکان به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌كان لە كه‌ركووك رونیكردەوە کە: "هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه لە جۆری پیكابن".
ئاماژه‌شی کرد کە: پۆلیس بەردەوامە لە گەڕان و لێكۆڵینه‌وه بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە.