"هاوپه‌یمانيی ئیسلامی" ناردنى هێزی زه‌مینی به دوور نازانێت
زانیاری ئه‌منی ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن و مه‌شقی سه‌ربازی به هێزه‌كان ده‌كه‌ن
K24 - ریاز:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه راگه‌یاند، هاوپه‌یمانيی ئیسلامی به سه‌رۆكایه‌تی سعوودیه، هێزێكه بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر پێكهێنراوه و زانیاری ئه‌منی ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن و مه‌شقی سه‌ربازی به هێزه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند ئه‌گه‌ر پێویست بكات هێزی زه‌مینیش بۆ شه‌ڕی دژی داعش ده‌نێرێت.
ئه‌مڕۆ له ریازی پایته‌ختی سعوودیه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (15.12.2015)، پێكهێنانی هاوپه‌یمانیی ئیسلامی دژی تیرۆر و به سه‌ركردایه‌تی سعوودیه و به به‌شداری 34 وڵات، راگه‌یه‌ندرا.
له وه‌ڵامی پرسیارێكداو عادل جوبه‌یر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا گوتی: "ناردنی هێزی زه‌مینی هاوپه‌یمانێتییه‌كه بۆ شه‌ڕی دژی داعش به دوور نازانرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ناردنی هێزی زه‌مینی، ده‌كه‌وێته سه‌ر پێویستی بوونی ئه‌و هێزه و ئاماده‌كارییه‌كانی وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانێتییه‌كه.