فه‌ره‌نسا به چه‌كی نوێ داعش بۆردومان ده‌كات
به مووشه‌كی دوورهاوێژ و ئاراسته‌كراوی له‌یزه‌ری داعش بۆردومان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌و وڵاته، بۆ یه‌كه‌مجار مووشه‌كی دوورهاوێژ و ئاراسته‌كراوی له‌یزه‌ری له بۆردومانكردنی مۆڵگه‌كانی داعش به‌كارهێنا.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی به‌رگری فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان له میرنشینه یه‌كگرتووه‌كانی عه‌ره‌ب و ئه‌رده‌نه‌وه هه‌ڵفڕیون و مۆڵگه‌كانی داعشییان به مووشه‌كی دوورهاوێژ و ئاراسته‌كراو به له‌یزه‌ر بۆردومانكردووه.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، گورزه ئاسمانییه‌كان به به‌شداری 10 فڕۆكه‌ی جۆری رافال و میراج 2000، ئه‌نجامدراون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری چارل دیگۆلی فه‌ره‌نسی، رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاستی جێهێشت و بڕیاره له كه‌نداو له‌نگه‌ر بگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی هێزی ده‌ریایی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بكات، له‌و گورزه ئاسمانییانه‌ی كه له دژی داعش ده‌وه‌شێنرێن.
سوپای فه‌ره‌نسا رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو رايگه‌یاند، یه‌كه‌كانی هێزی ده‌ریایی كه له كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگر و پارێزگاری، به نۆكه‌ندی سوێسدا تێپه‌ڕبوونه، بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر مۆڵكه‌كانی داعش، له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاسته‌وه.