بلاته‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی سزادان له دوو یانه‌ی گه‌وره‌ی جیهان ده‌كات
ڕه‌نگه هه‌ردووكیان به ده‌ردی یانه‌ی بارسێلۆنا بچن
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له دوو یانه‌گه‌وره‌كه‌ی مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا و ده‌شڵێت: مه‌ترسی سڕكردنیان له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له‌سه‌ره.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 17 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، ماڵپه‌ری Guardianـی به‌ریتانیا پوخته‌ی ئه‌و دیمانه‌یه‌ی سیپ بلاته‌ری داناوه كه له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی Mundo Deportivoـی كه‌ته‌لۆنی ئه‌نجامی داوه.
بلاته‌ر، سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان كه ئێسته به‌هۆی تاوانباركردنی به گه‌نده‌ڵی سڕكراوه، ئه‌و باس له‌وه ده‌كات هه‌ر یانه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی بارسێلۆنا سه‌رپێچی له رێنماییه‌كانی تۆپی پێی جیهان بكات و ئه‌وا له بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان سڕ ده‌كرێت.
بلاته‌ر زیاتری گوت: ئێسته لێژنه بۆ لێكۆڵینه‌وه له یانه‌كانی ریال مه‌درید و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ته‌رخان كردووه، ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش سه‌رپێچی یاسایان كرد بوو، به‌هه‌مان شێوه‌ی بارسا سزا ده‌درێن.
بلاته‌ر له شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ره‌خنه له یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌گرێت كه پێشتر به‌هۆی سزادانهكهیانهوه دژی فیفا وه‌ستانه‌وه، ئه‌و ده‌ڵێت: "بۆ ئه‌وان باشتر بوو له جیاتی دژایه‌تیكردن ده‌رگه‌ی دیالۆگیان كردبایه‌وه."
له رێنماییه‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی ناسراو به فیفادا هاتووه، هه‌ر یانه‌یه‌ك گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانی منداڵی ته‌مه‌ن بچو‌وكدا واژۆ بكات، رووبه‌ڕووی سزا ده‌بێته‌وه، یانه‌ی بارسێلۆنا له دوو بازاری گواستنه‌وه‌ی رابردوو به‌هۆی گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ 10 یاریزانی ته‌مه‌ن بچو‌وكدا به سڕكردن سزا درا، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ سزایه‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت و مافی گواستنه‌وه‌ی یاریزانی پێده‌درێته‌وه.