پاسداران: له دهرهوهى سنوور شهڕى داعش دهكهين
سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران رايگهياند، پێويسته لە خاکی وڵاتانی دیکەدا شەڕی داعش بکەین.
K24 – تاران:
جێگری فەرماندەی هێزی دەریاوانیی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران رايگهياند، پێويسته لە خاکی وڵاتانی دیکەدا شەڕی داعش بکەین.
عەلی رەزا تەنگسیری، کە لە رێوڕەسمی رێز لێنان لە یەکێک لە پاسدارانی کوژراوی شەڕی ناوخۆی سوریا، لە شاری شیراز دەدوا، گوتی: "هێزەکانی ئێمە وەک راوێژکاری سەربازی لە سووریان و ئەمە بەو مانایە نییە یارمەتی سەربازیی سوپای سوریا دەکەین".
تەنگسیری گوتی: "یەکێک لە تاکتیکەکانی ئێمە لەناوبردنی توانای دوژمن لە خاکی وڵاتانی دیکە دایە. ئێستا شەڕ لە شارەکانی نزیک سنووری ئێمەیە و دەمانەوێت لەم سنوورانە دووری بخەینەوە".
ئەو فەرماندەیەی پاسدارانی ئێران کە بە بۆنەی رێزلێنان لە "ستار مەحموودی" یەکێک لە کوژراوانی شەڕی سووریا، قسەی دەکرد، گوتی: سەربازانی سوریایی لە پەنای ئەو پیاوە دلێرەی ئێمە توانیان شارێکی سووریا لەدەست داعش رزگار بکەن.