ئێران: سەرپەرشتی گۆڕانكارییەكان ده‌كه‌ين

"ئێستا پاسدارانی ئێمە لە رۆژهەڵاتی دەریای نێوەڕاست لە پانتاییەكی بەریندا سەرپەرشتیی گۆڕانكارییەكان دەكەن".

K24 – تاران:

جێگری فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران  دەڵێت: "هەموو نه‌ياران لە هەواڵبەندیی جیاجیادا دژی ئیسلام وەستاون و هەموو توانا و ستراتیژی خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆماری ئیسلامی چڕ كردووەتەوە".

حسێن سەلامی، كە لە شاری مەشهەد بۆ كۆبوونەوەی بەسیجییان دەدوا، گوتی: "ئێستا پاسدارانی ئێمە لە رۆژهەڵاتی دەریای نێوەڕاست لە پانتاییەكی بەریندا سەرپەرشتیی گۆڕانكارییەكان دەكەن".

بە گوتەی سەلامی، دوژمنانی كۆماری ئیسلامی لە ناوچەكەدا جوگرافیای سیاسیی خۆیان لەدەستدەدەن و دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست و عێراق و لوبنان و سوریا و بەحره‌ین كە وەك ویلایەتی سەر بە ئەمریكا بوون، ئێستا وەك مەیدانی جیۆپۆلۆتیكی ئەوان سەیریان ناكرێت و هەموو ئەمانەیان  لەدەستداوە".

سەلامی گوتيشی: "لە ٣٧ساڵی رابردوودا ئێران وەك ناوەندی سەرهەڵدانی خەبات بۆ هەڵوەشاندنەی ستراتیجییەتی دوژمن بووە و ئێستاش هەروا بەردەوامین".