ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران 12 مه‌لاى سوننه شوێن‌بزر ده‌كه‌ن
لە پارێزگاكانی سیستان و بلوچستان لە لایەن ده‌سه‌ڵاتدارنى ئێرانه‌وه ده‌ستگيركراوون.
K24 – بلوچستان:
لە ماوەی 8 مانگی رابردوودا، 12 مامۆستا و خوێندكاری ئایینی سوننە مەزھەب لە پارێزگاكانی سیستان و بلوچستان لە لایەن ده‌سه‌ڵاتدارنى ئێرانه‌وه ده‌ستگيركراوون.
به گوێره‌ى زانيارى كه‌سوكارى ئه‌و مامۆستا سوننهئاينزايانه، ژماره‌يه‌ك له ده‌ستگيركراوه‌كان، چاره‌نووسيان نادياره و كه‌سوكاريان نه‌يانتوانيوه هيچ پهيوهندييهكيان پێوه بكه‌ن.
له به‌رامبه‌ريشدا ده‌سه‌ڵاتدارانى كۆمارى ئيسلامى له هه‌ردوو پارێزگا تا ئێستا ئاماده نيين، هيچ زانيارييه‌ك له‌باره‌ى چاره‌نووسى ئه‌و دهستگيركراوانهوه ئاشكرا بكه‌ن.
ده‌ستگيركردنى زانا‌و كه‌سايه‌تييه سوننهئاينزاكانى ئێران له كاتێكدايه له ماوه‌ى رابردوودا، ژماره‌يه‌ك لێكۆڵه‌رى سياسى عه‌ره‌بستانى سعوودييه له رێگه‌ى رۆژنامه فه‌رمييه‌كانى وڵاته‌كه‌يانه‌وه داوايان له ده‌سه‌ڵاتدارانى رياز كردبوو، چيديكه له ئاست پێشێلكارييه‌كانى ئێران بێده‌نگ نه‌بێت و پشتيوانى پێكهاته نه‌ته‌وه‌يى و ئاينييه‌كانى ناو ئێران بكات. به تايبه‌تى كورد و بلوچ و سوننهئاينزاكان.