مۆڵگه‌كانی داعش له میحوه‌ر خازر بۆردومان ده‌كرێن
زه‌ره‌ر و زيانى زۆر به‌ر تيرۆريستانى داعش ده‌كه‌وێت
K24 - هه‌ولێر:
كارگه‌ى كاشى له ميحوه‌رى خازر به چڕی له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانانه‌وه بۆردومان ده‌كرێت و زه‌ره‌ر و زيانى زۆر به‌ر تيرۆريستانى داعش ده‌كه‌وێت.
هه‌ر ئێستا له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانانه‌وه 5 جار له‌سه‌ر يه‌ك به خه‌ستى بۆردومانى تيرۆريستانى داعش له كارگه‌رى كاشى نزيك گوندى شێخ ئه‌ميرى ميحوه‌رى خازر كرا و, به پێى ئه‌و زانيارييانه‌ى ده‌ست فه‌رمانده مه‌يدانييه‌كانى فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى له‌و ميحوه‌ره كه‌وتوون, له ئه‌نجامى ئه‌و بۆردومانه‌دا زه‌ره‌ر و زيانێكى زۆرى گيانى و ماددى به‌ر تيرۆريستانى داعش كه‌وتوون.
له لێدوانێكى تايبه‌تيشدا بۆ كوردستان 24، عه‌قيد دڵشاد مه‌ولود، گوته‌بێژى فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى، رايگه‌ياند، مه‌زنده ده‌كرێت، نزيكه‌ى 15 چه‌كدارى داعش له‌و مۆڵگهيه كوژرابن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى رايگه‌ياند، له ئاكامى شه‌ڕى دوێنێى هێزى پێشمه‌رگه‌دا وێڕاى شكستپێهێنانى په‌لاماره‌كانى داعش يه‌كێك له ئهميرهكانى شه‌ڕى ئه‌و رێكخراوه به ده‌ستى هێزى پێشمه‌رگه كوژراوه.
له كاتى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى هێزه‌كانى فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى له ميحوه‌رى ناوه‌ران دژ به تيرۆريستانى داعش, به‌رپرسێك و چه‌ند چه‌كدارێكيان لێ ده‌كوژرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ڕی كوردستان 24 كه‌تووه، فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی رایگه‌یاندووه، به پێى ئه‌و زانياريانهى ده‌ست فه‌رمانده مه‌يدانييه‌كانى فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى له‌و ميحوه‌ره كه‌وتوون, له ئه‌نجامى ئه‌و شه‌ڕه‌دا هێزه‌كانى فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى وێڕاى تێكشكاندني داعش, توانيويانه به‌رپرسێكى تيرۆريستانى داعش به ناوى (ئه‌بو سهياف سعودى) له‌گه‌ڵ 15 تيرۆريستى تر بكوژن, كه سهرجهميشيان له (حه‌ى قاهيره) شاردراونه‌ته‌وه.