ورده‌كارى رێككه‌وتنى نێوده‌وڵه‌تى له باره‌ى سوورياوه
ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى، بۆ تاوتوێكردنى ره‌وشى سووريا كۆبوويه‌وه.
K24 – نيويۆرك:
ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى، رۆژى هه‌ينى بۆ تاوتوێكردنى ره‌وشى سووريا و داهاتووى ئه‌و وڵاته كۆبوويه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به تێكڕاى ده‌نگی وڵاتان، له‌سه‌ر نه‌خشه‌رێگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی، بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سووریا رێككه‌وتوون، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره كۆده‌نگییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له باره‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانه‌وه له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌ربكه‌وێت.
خه‌ریكه 5 ساڵ به‌سه‌ر قه‌یرانی سووریا تێده‌په‌ڕێت و تا ئێستاش به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌وه، نزیكه‌ی 250 هه‌زار كه‌س گیانییان له ده‌ستداوه.
بڕیاری رێككه‌وتنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشتر له كۆنگره‌ی ڤیه‌ننا گفتوگۆی له باره‌وه كراوه و تێیدتا ئاماژه به راگرتنی شه‌ڕی ناوخۆی سووریا ده‌كات و له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا پێویسته حكوومه‌تی كاتی ئه‌و وڵاته پێكبهێنرێت و دواتر هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت.
ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م راگرتنی شه‌ڕی پێنج ساڵه‌ی رابردوو، وایكردووه ئه‌سته‌م بێت و نه‌توانرێت زامنی ئه‌و ململانێیه بكرێت، سه‌ره‌ڕای پێكهاتنی لایه‌نه‌كان به‌سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه، به‌ڵام تا ئێستا روون نییه كێ ده‌بێته نوێنه‌ری ئۆپۆزیسیۆن و داهاتووی به‌شار ئه‌سه‌دیش دیار نییه.
جۆن كیری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گوتی: "ئه‌و ئه‌نجوومه‌نی په‌یامێكی روون بۆ هه‌موولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌نێرێت و ئێستا كاتی راگرتنی كوشتاره له سووریا، بۆ دانانی بناغه‌ی حكوومه‌تێك بتوانێت هاوكاری گه‌لی سووریا بكات كه ماوه‌یه‌كی زۆره له‌ده‌ست شه‌ڕی ناوخۆی وڵاته‌وه ده‌ناڵێنێت".
داواشی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد، بتوانن له نزیكه‌وه چاودێری ئاگربه‌ستی ئه‌و وڵاته بكه‌ن له‌دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ی ناوه‌ڕۆكی بڕیاره‌كه ده‌كه‌وێته جێبه‌جێكردن.
له بڕیاره‌كه‌دا هاتووه، ده‌بێت له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوودا، ئۆپۆزیسیۆن و حكوومه‌تی سووریا ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ن و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند گفتوگۆكان له‌سه‌ره‌تای مانگی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016 ده‌ست به گفتوگۆكان بكرێن.
له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 18ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بڕیاردرا شه‌ڕ له دژی داعش به‌رده‌وام بێت له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی عێراق و سووریا.
رێككه‌وتنی دوێنێی وڵاتان له‌باره‌ی قه‌یرانی سووریا، به دیارترین داواكارییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش داده‌نرێت، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2011 دا و له دوای دابه‌شبوونی ئه‌نجوومه‌نه‌كه به‌سه‌ر وڵاتانی رۆژئاوا و رووسیا و چین، كه هه‌ریه‌ك له‌و دووڵاته مافی ڤیتۆیان به‌كارهێنا و رێكاره‌كانی چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریایان له‌و مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتبه‌ری 2011دا ره‌تكرده‌وه.
بڕیاره‌كه ئاماژه‌ی به رێككه‌وتنی رووسیا و ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و تێڕوانینی ئه‌و دووڵاته له یه‌كنزیكن بۆ ئه‌و رووداوانه‌ی له سووریا رووده‌ده‌ن كه چه‌كدارانی رێكخراوی داعش رووبه‌رێكی فراوانی ئه‌و وڵاته‌ی داگیركردووه.
جۆن كیری روونیشیكرده‌وه، تا ئێستا ناكۆكی له باره‌ی داهاتووی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا له ئارادایه، به‌و پێیه‌ی ئه‌سه‌د هاوپه‌یمانێكی بڕواپێكراوی ئێران و رووسیا و وڵاتانی رۆژئاواش ده‌یانه‌وێت له ده‌سه‌ڵات دووریبخه‌نه‌وه.
كيرى گوتی: "ده‌زانین ئاسته‌گه‌كان چین و تا ئێشتا ناكۆكییه‌كی توند له‌نێو كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه به‌تایبه‌تیش له باره‌ی چاره‌نووسی به‌شار ئه‌سه‌د".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا گوتی: "ئه‌و بڕیاره وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی روونه بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌یانه‌وێت له ده‌ره‌وه ئه‌جێندای خۆیان به‌سه‌ر گه‌لی سووریادا بسه‌پێنن، به‌تایبه‌تیش له پرسه په‌یوه‌ندیداره‌كان به سه‌رۆكی وڵات".
هه‌روه‌ها لۆران فابیۆس, وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، گفتوگۆی نێوان ئۆپۆزیسیۆن و حكوومه‌تی سووریا، سه‌ركه‌وتوو نابێت ئه‌گه‌ر رۆیشتنی ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات زامن نه‌كرێت.
فابيۆس گوتیشی: "چۆن پیاوێكی وه‌ك ئه‌سه‌د ده‌توانێن گه‌له‌كه‌ی یه‌كبخان له‌كاتێكدا به‌شێكی خه‌ڵكه‌كه‌ی كوشتووه؟ بیرۆكه‌ی خۆپاڵاوتنی بۆ سه‌رۆكی سووریا له‌لای ئێمه جێگای قه‌بوڵكردن نییه".
لاى خۆیه‌وه به‌شار جه‌عفه‌ری، باڵیۆزی سووریا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه رایگه‌یاند، حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ئاماده‌یه به‌نیازێكی باشه‌وه به‌شداری له گفتوگۆكاندا بكات.
هه‌روه‌ها جه‌ختیشی له ئاماده‌یی حكوومه‌تی سووریا كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌هه‌ر رێكاری كرده‌یی و راستگۆدا بكات، كه سووریه‌كان مافی بڕیاردان و هه‌ڵبژاردنییان هه‌بێت و خۆیان سه‌رۆكی خۆیان هه‌ڵبژێرن نه‌ك وڵاتانی ده‌ره‌وه به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنن.
روونیشكرده‌وه پێویسته له‌سه‌ر سه‌رجه‌م وڵاتان هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بكه‌ن.
ئه‌و رێككه‌وتننه‌ش رۆژی 18ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، دوای كۆبوونه‌وه‌ی گروپی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هاوكاری سووریا هات له هوتیڵی پالاس له شاری نیویۆرك.