سيخييهكى هيندستان چۆن بووه‌ته وه‌زيرى به‌رگرى كه‌نه‌دا
بۆ رازيكردنى دلى و پاراستنى سرووته‌كانى سوپاى كه‌نه‌دا چ بڕيارێكى تايبه‌تى بۆ ده‌كردووه..
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و هاووڵاتييه‌كى به ره‌چه‌ڵه‌ك هيندستانى و به ئاين سيخييه، به‌ڵام له كه‌نه‌دا بووه‌ته وه‌زير و سوپاى ئه‌و وڵاته‌ش ته‌نيا له پێناو رێزگرتن له نه‌ريته ئاينييه‌كانى بڕيارێكى تايبه‌تى ده‌ركردووه.
باسكردن له رابردووى ههرجهت سينگ ساجان، له‌وه‌وه دێت، كه ئه‌مشه‌و ناوبراو وه‌ك وه‌زيرى به‌رگرى كه‌نه‌دا روويان له هه‌ولێر كردووه و ميوانى هه‌رێمى كوردستانه.
له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر، هه‌ريه‌ك له وه‌زيرى پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت، كه‌ريم شنگالى و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى هه‌رێم پێشوازييان له وه‌زيرى به‌رگرى ههرجهت سينگ ساجان و شاندى ياوه‌رى كرد.
بڕياره، ساجان، له ميانهى سه‌ردانه‌كه‌يدا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى كۆببێته‌وه.
ساجان، لە ٤ی نۆڤەمبەرى ٢٠١٤ه‌وه بووەتە وەزیرى به‌رگرى كه‌نه‌دا و سه‌ر به پارتی ئازادیخوازی کەنەدییە.
ناوبراو ماوه‌ى 26 ساڵ خزمەتی سەربازی لەنێو سوپای کەنەدا كردووه.
سه‌ره‌تاى ده‌ركه‌وتنى ساجان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كاته‌ى كه‌نه‌دا هێزى ره‌وانه‌ى ئه‌فغانستان كرد، ئيدى له‌و رۆژه‌وه، ئه‌ستێره‌ى به‌ختى ساجان رووى له گه‌شانه‌وه كردووه.
ساڵى 2006، ژه‌نه‌راڵى كه‌نه‌دايى داڤيد فرازهر، نێردرا بۆ ئه‌فغانستان. ئه‌و سهرپهشك كرا له هه‌ڵبژاردنى سه‌ربازێك بۆ ئه‌وه‌ى رۆڵى هه‌واڵگرى بۆ بگێڕێت. ناوبراو كه‌سێكى ده‌ستنيشانكرد، كه شاره‌زاى ئه‌فغانستان و ژينگه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى و سياسى ئه‌و وڵاته بوو و شاره‌زايه‌كى قووڵيشى له هه‌واڵگرى سه‌ربازى هه‌بوو. له‌و رێگه‌يه‌وه توانى ببێته پردێكى به‌هێزى په‌يوه‌نديى نێوان سه‌ربازانى كه‌نه‌دا و به‌رپرسانى ئه‌فغانستان، ئه‌و سه‌ربازه شارهزايهش هارجێت ساجان بوو.
ساجان پێشتر لێكۆڵه‌رى پۆليس بووه له شارى ڤانكۆڤهرى كه‌نه‌دا و پسپۆڕى بوارى لێكۆڵينه‌وه له تاوانى بانده‌كانى مافيا و تاوان بووه.
فرازهر، له باره‌يه‌وه ده‌ڵێت: به سه‌رنجدان له شارهزاييهكهى له بوارى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گرووپ و بانده‌كان، ساجانم هه‌ڵبژارد، چونكه ده‌مزانى تاڵيبانى ئه‌فغانستان زۆر جياواز نيين له بانده‌كانى تاوان.
دواى ئه‌وه‌ى له 2009 تا 2011 ئه‌فغانستان راژه‌ى سه‌ربازى ئه‌نجامدا، گه‌ڕايه‌وه وڵاته‌كه‌ى و له كابينه‌ى حكومه‌تى جاستين ترودۆى سه‌رۆك وه‌زيران، كرايه وه‌زيرى به‌رگرى.
ساجان به يه‌كه‌م هاووڵاتى سيخ هه‌ژمار ده‌كرێت ئه‌و پۆسته‌ى وه‌رگرتبێت.
له ئه‌مريكا ته‌نيا سێ هاووڵاتى سيخ، له بوارى سه‌ربازييدا پله‌ى باڵايان وه‌رگرتووه و ئه‌وانيش ئه‌ركى مه‌يدانى جه‌نگ راناپه‌ڕێنن، چونكه به گوێره‌ى نه‌ريتى خۆيان ده‌يانه‌وێت قژ و ريشيان كورت نه‌كه‌نه‌وه و كڵاوى ئاينيى خۆيان له‌سه‌ر بنێن.
سوپاى ئه‌مريكا به پاساوى ئه‌وه‌ى ريشهێشتنهوه رێگره له‌به‌رده‌م ده‌مامكى دژه گاز، رێگه نادات سيخهكان له بوارى جه‌نگ و سه‌ربازييدا به‌شدارى بكه‌ن.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سوپاى كه‌نه‌دا، بڕياريدا ده‌مامكێكى تايبه‌تى دژه گاز بۆ ساجان درووست بكات، ئه‌و كاته‌ى له 2011دا ساجان وه‌ك راوێژكارى ژه‌نه‌راڵى ئه‌مريكايى جاميس تێرى له ئه‌فغانستان خزمه‌تى ده‌كرد.
ساجان له هيندستان له‌دايكبووه و ته‌مه‌نى له نێوان 4 بۆ 5 ساڵ بووه، بنه‌ماڵه‌كه‌يان روويكردووه‌ته كه‌نه‌دا و دواى گه‌وره‌بوونى له‌و وڵاته بڕواى خۆى به ئاينه‌كه‌ى له‌ده‌ست نه‌داوه و پێى خۆش بووه په‌يڕه‌وى له نه‌ريتى باوانى بكات.
ساجان له بۆسنه‌ش راژه‌ى سه‌ربازى ئه‌نجامداوه و توانيويه‌تى رۆڵێكى ئه‌رێنى له نێوه‌ندگيرى كريستيان و موسڵمانه‌كانى ئه‌و وڵاته‌دا بكات.
به لاى ساجانه‌وه، ئه‌وه‌ى هانيداوه رووبكاته بوارى سه‌ربازى، ئاينهكهيهتى.
تا ئێستا ئه‌و جه‌نگاوه‌ره سيخييه 13 نازناو و خه‌ڵات و شانازى سه‌ربازى پێ به‌خشراوه. يه‌كێك له نازناوه‌كانى به هۆى شهڕكردنييهوه بووه به‌رامبه‌ر به تاڵيبان له شارى قه‌نده‌هارى ئه‌فغانستان.
له 2011 كاتێك گه‌ڕايه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ى، پله‌ى به‌رز كرايه‌وه بۆ موقه‌ده‌م و كرايه فه‌رمانده‌ى فهوجێكى يه‌ده‌گ له كه‌رتى كۆڵۆمبياى بريتانى له كه‌نه‌دا و به‌وه‌ش بووه يه‌كه‌م سيخيى ئه‌و پۆسته به‌ده‌ستبهێنێت.
سيخهكان له كه‌نه‌دا رێژه‌يان كه‌متره له سه‌دا 2، به‌ڵام زۆرتر له پارته ليبراڵييهكانن.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)