زانیاری ورد له باره‌ی سزادانه‌كه‌ی بلاته‌ر و پلاتینی
ئه‌وه‌ی نه‌تزانیوه له‌م راپۆرته بیزانه

K24 ـ سويسرا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی به‌هۆی تێوه‌گڵانیان به گه‌نده‌ڵی سزای سڕكردنی به‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له سێب بلاته‌ر و میشێل پلاتینی دا سه‌پاند.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 21 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، له ماڵپه‌ری ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا ئاماژه به سزادانی سێب بلاته‌ر سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی و میشێل پلاتینی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا كرا.
بلاته‌ر و پلاتینی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵ له سه‌رجه‌م چالاكییه وه‌رزشییه‌كان سڕ كران، به‌ر له ڕاگه‌یاندنی سزادانه‌كه‌شیان ده‌نگۆی زیندانی كردنی تاهه‌تاییان هه‌بوو.
پلاتینی وه‌ك ڕاوێژكار و كه‌سێكی ته‌كنیككار له نێوان ساڵی 1999 تا 2002 كاری له‌گه‌ڵ بلاته‌ر كردووه، به‌پێی مێدیا وه‌رزشیه‌كانیش گه‌نده‌ڵه‌ییه‌كانی ئه دوو كه‌سایه‌تییه له نێوان ئه‌م ساڵانه‌دا سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كه تێیدا بلاته‌ر نزیكه‌ی 2 ملیۆن دۆلاری به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و دوور له رێنماییه‌كان به بیانووی ئه‌وه‌ی كه له‌م ماوه‌یه‌دا زۆر له‌گه‌ڵی هیلاك بووه به پلاتینی به‌خشیوه.
پڕۆفایلی بلاته‌ر
ـ بلاته‌ر له دایكبووی ساڵی 1936ـه، 3 جار ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێنا و له هیچ كامێكیشیان كچی نه‌بووه.
ـ دوای كۆتایی هاتنی له قوتابخانه، به‌ناچاری خزمه‌تی سه‌ربازی له سووپای سویسرا كردووه.
ـ ئه‌و هیچ كاتێك وه‌ك یاریزانێكی پڕۆفیشناڵ ده‌رنه‌كه‌وتووه و ته‌نیا له بواری نووسه‌ری وه‌رزشی كاری كردووه و خاوه‌نی بڕوانامه‌شه له بواری كارگێری وه‌رزشی.
ـ بلاته‌ر بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1975 به پیشه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌كنیكی پێوه‌ندی به فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی كرد.
ـ له ساڵی 1981 بووه سكرتێری گشتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی فیفا.
ـ له ساڵی 1998 به سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی هه‌ڵبژێردرا و هێشتا شوێنه‌كه‌شی بۆ كه‌س چۆل نه‌كردووه.
ـ له ماوه‌كانی رابردوویش ئه‌و سه‌رۆكه سویسراییه ته‌مه‌ن 69 ساڵه به چه‌ندان گه‌نده‌ڵی دیكه تێوه‌گلا بوو، له‌وانه وه‌رگرتنی به‌رتیل له سه‌رۆكی پێشووی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا محه‌مه‌د بن هه‌مام به هۆكاری به‌خشینی مۆندیالی 2022 به وڵاتی قه‌ته‌ر.
پڕۆفایلی پلاتینی
ـ پلاتینی ته‌مه‌ن 60 ساڵ، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2007ـه‌وه پۆستی سه‌رۆكایه‌تی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپای گرتووه.
ـ كاپتنی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی فه‌ره‌نسا بووه.
ـ به‌شداریی 72 یاریی نێوده‌وڵه‌تیی له‌گه‌لأ هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ڵه‌شێره‌كانی فه‌ره‌نسا كردووه.
ـ پلاتینی وه‌ك كاپتن ڕۆڵێكی كاریگه‌ری له گه‌یاندنی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا بۆ یاریی پێشكۆتایی هه‌ردوو مۆندیالی 1986 و 1982 هه‌بووه.
ـ له ته‌مه‌نی 32 ساڵیدا بڕیاری وازهێنانی له یاریكردن داوه.
ـ له لایه‌ن سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی به ڕێكخه‌ری مۆندیالی 1998 هه‌ڵبژێردرا كه هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسای میواندار جامه‌كه‌ی برده‌وه.
ـ 1998 به سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فه‌ره‌نسا دیاریی كرا.
ـ له ساڵی 2002 بووه ئه‌ندام له لێژنه‌ی جێبه‌جێكاری فیفا.
ـ له ساڵی 2007 به سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپای ناسراو به (Uefa) هه‌ڵبژێردرا.
ـ پلاتینی بۆ سه‌رۆكایه‌تی داهاتووی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانیش به‌ربژێر بوو.
ـ پلاتینی ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێناوه و خاوه‌نی دوو منداڵه.