حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵڵا هه‌ڕه‌شه له ئیسرائیل ده‌كات
هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه سه‌ندنه‌وه له ئیسرائیل ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
له به‌رامبه‌ر كوژرانی "سه‌میر قه‌نتار" سه‌ركرده له حزبوڵڵای لوبنانی له یه‌كێك له هێرشه ئاسمانییه‌كانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل، به‌رپرسی یه‌كه‌می ئه‌و حزبه هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه سه‌ندنه‌وه له ئیسرائیل ده‌كات.
حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵڵا، سكرتێری گشتی حزبوڵڵای لوبنان، ئیسرائیل تۆمه‌تبار ده‌كات و هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ش له‌و وڵاته ده‌كات.
له‌دوای به‌خاكسپاردنی قهنتاڕ، له وتارێكدا گوتی: "قهنتاڕ یه‌كێك بوو له سه‌ركرده‌كانی به‌رگری و دڵنیاین ئیسرائیل كوشتی"، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، به حه‌قی خۆیان ده‌زانن ئه‌گه‌ر تۆڵه له ئیسرائیل بكه‌نه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وان په‌یڕه‌وی له‌و حه‌قه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن.
سه‌میر قه‌نتار، رۆژی 19ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، له ئاكامی بۆردومانكردنی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل، له گه‌ڕه‌كی جرمانای ریفی دیمه‌شق كوژرا.