ده‌ميرتاش رووبه‌ڕووى لێكۆڵينه‌وه ده‌كرێته‌وه
دادگای ئامەد لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكات.
K24 – ئامه‌د:
داواكاری گشتی ئامەد، بە تۆمەتی ھاندانی خەڵك بۆ توندوتیژی لێكۆڵینەوە لەگەڵ سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆكی ھەدەپە و ژمارەیەك به‌رپرسى دیكەی ئه‌و پارته‌دا دەكات.
داواكاری گشتی ئامەد رایگەیاندووە، بە تۆمەتی ھاندانی ھاووڵاتیان بۆ توندوتیژی و ئەنجامدانی تاوان، لێكۆڵینەوە لە سەلاحەددین دەمیرتاش ھاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان "ھەدەپە" و چەند سەركردەو پەرلەمانتاراێكی كورد دەكات.
تۆمەتباركردنی دەمیرتاش و به‌رپرس و پەرلەمانتارانی كورد، دوای ئەوە دێت كە ھەفتەی رابردوو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دەمیرتاش چەند سەركردە و پەرلەمانتارێك، پشتیوانی خۆیان گه‌نجانى باكوور ده‌ربڕى بوو.
ئه‌وان خه‌نده‌ق لێدان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هێزه ئه‌منييه‌كانى توركيايان به مافى خه‌ڵك زانى بووه.
داواكاری گشتی ئامەد ئەوە بە ھاندانی ھاووڵاتیان بۆ توندوتیژی و ئەنجامدانی تاوان له‌قه‌ڵه‌مده‌دات و داوايكردووه، لێپرسينه‌وه له‌و باره‌يه‌وه بكرێت.