چه‌ند قه‌ناس به ده‌ستێكى داعش كوژران
له ئاكامی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، چه‌ند قه‌ناس به‌ده‌ستێكی داعش كوژران
K24 - هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی رایگه‌یاند، له ئاكامی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، چه‌ند قه‌ناس به‌ده‌ستێكی داعش كوژران.
له راگه‌یندراوه‌كه‌دا، فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌مڕۆ 23ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، له بۆردومانه‌كانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، له میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله، ژماره‌یه‌ك قه‌ناس به ده‌ستی داعش كوژران.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
چه‌ند قه‌ناس به ده‌ستێكى داعش له‌م شوێنه ده‌كوژرێن
له گوندێكى ميحوه‌رى رۆژئاواى ديجله چه‌ند قه‌ناس به ده‌ستێكى داعش له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانانه‌وه بۆردومان ده‌كرێن و له ناو ده‌برێن.
كاژێر 3:25 خوله‌كى دوا نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه, به‌روارى 23-12-2015, فڕؤكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان, دوو تيرۆريستى قه‌ناس به ده‌ستى داعشيان له گوندى ته‌شتێى به‌رامبه‌ر دوو رييانى كه‌سكێ, سه‌ر به ميحوه‌رى رۆژئاواى ديجله‌يان بۆردومان كرد.
به پێى ئه‌و زانياريانه‌ى ده‌ست فه‌رمانده مه‌يدانييه‌كانى فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى له‌و ميحوه‌ره كه‌وتوون, له ئه‌نجامى بۆردومانه‌كه‌دا هه‌ر دوو تيرۆريسته نيشانشكێنه‌كه‌ى داعش كوژراون.
راگه‌ياندنى فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى