بازرگانییه‌كی دیكه‌ی داعش ئاشكرا ده‌بێت
فه‌توایه‌كی نوێی ده‌كرد و رێگا به‌خۆی ده‌دات ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌ربهێنێت كه له‌لای ئه‌وان زیندانیكراون
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوی داعش، فه‌توایه‌كی نوێی ده‌كرد و رێگا به‌خۆی ده‌دات ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌ربهێنێت كه له‌لای ئه‌وان زیندانیكراون.
هه‌رچه‌نده به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، داعش ئه‌و فه‌توایه‌ی بۆ هاوكاریكردنی چه‌كداره برینداره‌كانی خۆیان ده‌ركردووه، به‌ڵام فه‌تواكه بووه‌ته نیگه‌رانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و رێگا بۆ بازرگانیكردن به جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه خۆشتر ده‌كات.
ئاژانسی ھەواڵی "رویتەرز" بڵاويكردووه‌تەوە، كە ھێزە تایبەتیيەكانی ئه‌مه‌ریكا لە دوا ھێرشیان بۆ ناوچەیەك لە رۆژھەڵاتی سووریا چەندین بەڵگەیان دۆزیوەتەوە، كە داعش ئەندامانی جەستەی زیندانیەكانی خۆی دەردێنێت و بازرگانیان پێوەدەكات.
لە ناوەڕۆكی فەتواكەی داعشدا داھاتووە: "پاراستنی گیانی كافر لە بەرامبەر پاراستنی گیانی موسولماندا ھيچ نییە، تەنانەت ئەگەر جیاكردنەوەی ئەندامی لەشی كافرێك ببێتە ھۆی گیان لەدەستدانیشی، مادام لە پێناو پاراستنی گیانی موسوڵمانێكدایە بایه‌خی نییە".
پێشتر حكوومه‌تی عێراق رایگەیاندبوو، داعش لەگەڵ باندەكانی بازرگانیكردن بە ئەندامانی جه‌سته‌ی مرۆڤ لە پەیوەندی دایە، بەڵام ناوەندەكانی داكۆكیكار لە مافی مرۆڤ ھەڵوێستێكی ئەوتۆیان نەبوو.