مەلایەكی رەخنەگری ئێرانی لە لوبنان بێسەروشوێنە
مەلایەكی شیعە مەزھەبی كە رەخنەگری سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بووە، لە لوبنان بێسەروشوێنە.
K24 – تاران:
مەلایەكی شیعە مەزھەبی كە رەخنەگری سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بووە، لە لوبنان بێسەروشوێنە.
ھاوسەری محەممەد عەلی موسەوی، گوتوویەتی: "یازدە رۆژ بەر لە ئێستا، دوای دەرچوونی لە شوێنی كارەكەی لە رۆژئاوای بەیروت، چەند كەسێكی نەناسراو بەزۆر دەیخەنە ئۆتۆمبیلەوە و دەیڕفێنن".
ئەو مەلایە، پێشكەشكاری بەرنامەی (نیوسەدە درۆ)یە، كە لە كهناڵێكی تەلەفزیۆنی شیعە مەزھەب، بە ناوی فەدەك بڵاودەكرایەوە.
كۆماری ئیسلامی ئێران دووساڵ بەر لەئێستا، ھەڕەشەی لە كارمەندانی ئەو كاناڵە كردووە، محەممەد مووسەوی چەندساڵ پێشتر لە ئێران لە لایەن ھێزەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، بۆ ماوەیەك دەستبەسەركراوە، ماوەی دوو ساڵیشە نیشتەجێی لوبنانە.
تا ئێستا بە رەسمی لەبارەی چارەنووسی ئەو مەلایە ھیچ زانیارییەك بڵاونەكراوەتەوە.