شه‌رقولئه‌وسه‌ت: حه‌شدی شه‌عبی له لێواری كه‌رتبوونه
ناكۆكییه‌كانی نێوان موهه‌ندیس و عامری، به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی رومادییه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه
K24 - به‌غدا:
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی باڵای شیعه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌هۆی ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس و هادی عامری، میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی له لێواری كه‌رتبوون نزیكبووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، كه خۆی وه‌ك به‌رپرسی یه‌كه‌می میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی ده‌ناسێنێت له‌گه‌ڵ هادی عامری سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در، كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن، میلیشیاكه له دووله‌تبوون نزیك بووه‌ته‌وه و تارانیش به په‌له هاتووه‌ته سه‌ر هێل.
رۆژنامه‌كه به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی سه‌رچاوه‌كه ئاشكرا بكات، بڵاویكردووه‌ته‌وه، ناكۆكییه‌كانی نێوان موهه‌ندیس و عامری، به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی رومادییه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه و عامری ره‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی موهه‌ندیس كردووه كه نه‌یتوانیوه هێزه‌كانی یه‌كبخاته‌وه و بتوانن ئه‌و شاره رزگار بكه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشیكردوه، چه‌ند ئه‌فه‌سه‌رێكی پله به‌رزی سوپای پاسداران ئێران، كه قاسم سلێمانی سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، هاتوونه‌ته به‌غدا و بۆ كۆتایی هێنان به‌و ناكۆكییانه له‌گه‌ڵ موهه‌ندیس و عامری كۆبوونه‌ته‌وه، كه مه‌ترسی خستووه‌ته سه‌ر پێكهاته‌ی میلیشای حه‌شدی شه‌عبی.
له دوای په‌لاماره‌كانی رێكخراوی داعش، سوپای عێراقی له لێواری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی نزیك كرده‌وه، به‌هۆیه‌وه نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی عێراق، به پاڵپشتی ئێران و پشت به‌ستن به فه‌توای مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌ی عێراق، ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی، بڕیاری پێكهێنانی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی شیعه‌ی پێكهێنا و جێگای سوپای عێراقی گرته‌وه.