به‌ڤيديۆ.. ژنێك له يازده‌مين نه‌هۆمى باڵاخانه‌يه‌ك ده‌كه‌وێته خواره‌وه
پياوێك هه‌وڵى رزگاركردنى ده‌دات
K24- هه‌ولێر
هه‌رچه‌نده هه‌وڵى دا رزگارى بكات و نه‌كه‌وێته سه‌رزه‌وى، به‌ڵام له هه‌وڵه‌كه‌يدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و ژنه‌كه‌ش گيانى له ده‌ستدا.
له شارى ئينشى ناوه‌ڕاستى وڵاتى چين، دواى ئه‌وه‌ى قيژه و هاوارى ژنێك له باڵاخانه‌يه‌ك له‌لايه‌ن پياوێكه‌وه ده‌بيسترێت، به‌جۆرێك ده‌بێنێت كه خه‌ريكه ئه‌و ژنه له باڵاخانه‌كه ده‌كه‌وێته خواره‌وه، هه‌روه‌كو له ڤيديۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و پياوه هه‌وڵده‌دات رزگارى بكات و نه‌هێڵێت بكه‌وێته سه‌ر زه‌وى، به‌ڵام نه‌يتوانى سه‌ركه‌وتوو بێت له‌و كاره‌دا، بۆيه ژنه‌كه به‌سه‌ر پياوه‌كه‌دا ده‌كه‌وێت و سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى گيانى له‌ده‌ستده‌دا، پياوه‌كه‌ش بريندار ده‌بێت و ده‌گه‌يه‌نرێته نه‌خۆشخانه.