به ڤیدیۆ: ئەمشەو ڤان خال بۆ مانه‌وه‌ی شه‌ڕی مان و نه‌مان ده‌كات
ڤان خال دواھەناسە لە پرێمەرلیگ ھەڵدەکێشێت
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
له لوتکەی پرێمەرلیگ مانچێستەر یونایتد و چێلسی رووبەڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه کە یاریی یەکلاکردنەوەی چارەنووسی ڤان خال دەبێت و گۆس ھیدینگیش دەیەوێت بەبردنەوە متمانەی خۆی لەلایەن ھاندەران و یانەکەی لەدەست نەدات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 28 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2015، له كات 8:30ـی شه‌و له یاریگه‌ی ئۆڵد ترافۆرد هه‌ردوو یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد و چێلسی به یه‌ك ده‌گه‌ن.
لویس ڤان خال بەرێوەبەری ھونەری مانچێستەر یونایتد دوا ھەناسە لە پریمەرلیگ ھەڵدەکێشێت، ئەمەش دوای ئەو شکستە گەورەی لەسەر دەستی ستۆک سیتی تووشی ھات.
شیكردنه‌وه‌ی كوردستان 24 له باره‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به ڤیدیۆ له خواره‌وه ببینه..