سه‌رنجڕاكێشترین وێنه وه‌رزشييه‌كانی 2015 ببینه
ژووری هه‌واڵ
ماڵپه‌ری Daily mailـی به‌ریتانیا جوانترین وێنه‌كانی 2015ـی بڵاو كرده‌وه، هه‌ریه‌ك له وێنه‌كان ئاماژه‌یه‌كه بۆ ساته گرینگ و رووداوه سه‌یره‌كانی ئه‌مساڵ.

ـ سێپ بلاته‌ر، سه‌رۆكی سڕكراوی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له زیورخی سویسرا له باره‌ی تاوانباركردنی به گه‌نده‌ڵی قسه ده‌كات، میدیایه‌كی به‌ریتانیش وێنه‌كه‌ی ده‌ستكاری كردووه و دۆلاربارانی كردووه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ گه‌نده‌ڵی ئه‌و سه‌رۆكه سویسراییه.

ـ ویلفرید زاها هێرشبه‌ری یانه‌ی كریستاڵ پاڵاس ده‌یه‌وێت پێشڕه‌وی بكات، به‌ڵام له پشته‌وه رایان بێرتراند یاریزانی ساوسهامپتۆن درێسه‌كه‌ی راده‌كێشێت ـ پرێمه‌ر لیگ ـ مانگی دێسێمبه‌ر.
.jpg)
1ـ رۆلاندا بێل كچه راكه‌ری وڵاتی په‌نه‌ما له كاتی پێشبڕكێی 3000 مه‌تری تایبه‌ت به ئافره‌تان له پاڵه‌وانییه‌تیی په‌كین كه له مانگی ئۆگه‌ست به‌رێوه چوو له قاچه‌كانی خزی و كه‌وته نێو ئاوه‌وه.
.jpg)
شۆفێری به‌ریتانی لویس هامیڵتۆن، دوای بردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانییه‌تی ئه‌مه‌ریكا كه له تێكساس به‌رێوه چوو.
.jpg)
ـ له پێشبڕكێی مه‌له‌وانی بۆ ئاستی خانمان كه له شاری كازان له وڵاتی رووسیا به‌رێوه چوو، دوو مه‌وله‌وانزانی ئه‌مه‌ریكی له‌خۆشی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه پاڵ به ئاده‌م كریكۆریانی راهێنه‌ریان بۆ نێو ئاوه‌كه ده‌ده‌ن.
.jpg)
ـ میكایل ناستێنكۆ ئه‌سپسواری رووسی له پاڵه‌وانییه‌تی پێشبڕكیی ئه‌ورووپا له كاتی بازدانی به‌سه‌ر یه‌كێك له به‌ربه‌سته‌كان.

ـ لێناردۆ عیسا له كاتی لێدانی بۆكسێك له بۆكسێنه‌ری به‌رازیلی ئوری ئه‌لكانتارا له پێشبڕكێی ڕیۆ دی جانیرۆ.

ـ ئاهه‌نگ و خۆشیده‌ربڕینی یاریزانانی یانه‌ی بارسێلۆنا دوای بردنه‌وه‌ی له یانه‌ی یوڤێنتوس به ئه‌نجامی (3 ـ 1) گۆڵ له یاریی كۆتایی چامپیۆنس لیگ ـ به‌رلین ـ مانگی جوون.

ـ به‌رز كردنه‌وه‌ی نازناوی جامی جیهانی 2015 له لایه‌ن هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی تۆپی پێی ئه‌مه‌ریكا
.jpg)
ـ یوساین بۆڵت، راكه‌ری جامایكایی له پێشبڕكێی په‌كین له كاتی راكردنی ماوه 200 مه‌تری له‌گه‌ڵ كامێرامانێك به‌ریه‌كه‌وتن و به‌هۆیه‌وه بۆڵت ده‌كه‌وێته سه‌رزه‌وی.

ـ گرته‌یه‌ك سێرینا ویلیامز ئه‌ستێره‌ی تێنسزانی ئه‌مه‌ریكا له دژی شۆخه تێنسزانه‌كه‌ی ماریا شاراپۆڤا له پاڵه‌وانییه‌تی تێنسی كراوه‌ی ئوسترالیا ـ مێلبۆرن ـ مانگی جه‌نیوه‌ری.
.jpg)
ـ خۆزێ مۆرینهۆ راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی چێڵسی دوای بردنه‌وه‌ی له یانه‌ی تۆتنهام له جامی ئینگلته‌را به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام، ئاهه‌نگ ده‌گێرێت و له خۆشیان ده‌كه‌وێته سه‌رزه‌وی، ـ یاریگه‌ی وێمبلێ له له‌نده‌ن.

ـ لویس هامڵتۆن شۆفێری به‌ریتانی له كاتی بردنه‌وه‌ی نازناوێك له 2015 له ئاهه‌نگێكدا جامه‌كه‌ی بۆ هه‌وادارانی به‌رز ده‌كات.

ـ ئۆلیڤه‌ر جیرۆ هێرشبه‌ری ئارسناڵ له‌گه‌ڵ تۆبی ئالدیرویرلید یه‌خه‌ی یه‌كتریان گرتووه هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی تۆپ ده‌ده‌ن. پرێمه‌ر لیگ ـ له‌نده‌ن ـ مانگی نۆڤێمبه‌ر.

ـ نۆڤاك جیۆكۆڤیچ ئه‌ستێره‌ی تێنسزانی سربیا به‌م شێوه‌یه رق و نیگه‌رانییه‌كه‌ی خۆی پیشاندا، دوای دۆڕاندنی له به‌رانبه‌ر رۆجی فێدرێر تێنسزانی سویسرا له پاڵه‌وانییه‌تی ویمبڵدۆن له له‌نده‌ن.

ـ ئه‌لێكس ڤیدال یاریزانی یانه‌ی سیڤییه له كاتی به‌رزكردنه‌وه‌ی جامی یۆرۆپا لیگ ـ مانگی مه‌ی ـ وارشۆ ـ پۆڵه‌ندا.

ـ به‌رزكردنه‌وه‌ی لویس ئێنریكی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له لایه‌ن یاریزانانی یانه‌كه‌یه‌وه، كه له یاریی كۆتایی له یانه‌ی یوڤێنتووس ـیان برده‌وه و نازناوی چامپیۆنس لیگیان به‌ده‌ستهێنا.

ـ ناوبژیوانێكی به‌ریتانی له پاڵه‌وانییه‌تیی بۆكسێندا كه (ئانتۆنی جۆشوا) و (دیلان وایت) رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، هه‌وڵی لێك دوور كردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو بۆكسێنه‌ره‌ده‌دا.

ـ گرته‌یه‌ك له نۆڤاك جیۆكۆڤیچ تێنسزانی سڕبیا له پاڵه‌وانییه‌تی ویمبڵدۆن ـ له‌نده‌ن ـ مانگی جولای.

ـ روبی ئه‌سپسواری وێڵزی له كاتی پێشبركێیه‌كی ئه‌سپسواری به‌هۆی ده‌ربازنه‌بوونی به‌سه‌ر یه‌كێك له به‌ربه‌سته‌كان ملی ئه‌سپه‌كه‌ی شكا و به‌هۆیه‌وه له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه دوورخرایه‌وه.

ـ ئاندی مۆرای تێنسزانی به‌ریتانیا له چاره‌كی كۆتایی پاڵه‌وانییه‌تیی كراوه‌ی رۆلاند گارۆسی پاریس كه ڕووبه‌ڕووی داڤید فیرێری ئیسپانی بۆوه هاوار ده‌كات و ده‌قیرێنێت.

ـ ریچارد ستیرمان یاریزانی یانه‌ی وۆڵڤێرهامپتۆن له كاتی دابارینی به‌فرێكی زۆر له جامی پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگلته‌را له دژی یانه‌ی فوولهام ـ له مانگی جه‌نیوه‌ری.

ـ دوو یاریزانی ژاپۆنی له جامی جیهانی رێگبی له خۆشی بردنه‌وه‌یان له هه‌ڵبژارده‌ی باشووری ئه‌فه‌ریقا ده‌گرین.
